بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو پارتی و یه‌كێتی به لیستی جیا به‌شداری ده‌كه‌ن
نوچه‌نێت: رێبوار ره‌زا چوچانی
پارتی و یه‌كێتی به لیستی جیا به‌شداری هه‌ڵبژرادنه‌كانی داهاتوو ده‌كه‌ن، سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتیش به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، به‌هۆی بوونی لیستی هاوبه‌شه‌وه، له‌هه‌ڵبژاردنی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌نگێكی زۆری یه‌كێتی بۆ لیستی گۆڕان چوو.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌ر ده‌ستی نوچه‌نێتدایه، پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو به لیستی جیا به‌شداری ده‌كه‌ن، ئه‌م بابه‌ته‌ش له كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تی پارتی باس كراوه و خه‌ریكه ده‌بێته بریارێكی جێگیر، سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی به نوچه‌نێـی راگه‌یاند “بوونی لیستی جیای پارتی و یه‌كێتی پێویسته، چونكه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌هۆی بوونی لیستی هاوبه‌شه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆری لایه‌نگرانی یه‌كێتی ده‌نگییان به لیستی گۆڕان دا، بۆیه وا باشه له‌مه‌ودوا به لیستی جیا به‌شداری بكه‌ین”.