نوچەنێت.knn:
به‌دروشمی له نه‌ورۆزی به‌رگیدا هه‌مومان پێشمه‌رگه‌ین ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شاره‌كانی كوردستان ئاگری نه‌ورۆز ده‌كرێته‌وه، حكومه‌تیش ده‌ڵێت، ئاماده‌كاری ته‌واوییان كردوه بۆ پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان و باش به‌ڕێوه‌چونی مه‌راسیمه‌كان.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان به‌دروشمی له نه‌ورۆزی به‌رگیدا هه‌مومان پێشمه‌رگه‌ین ئاگری نه‌ورۆز ده‌كرێته‌وه و به‌رپرسانی حكومیش له سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ڕۆشنبیری و كلتوری و هاتوچۆ و گه‌شتوگوزار و پۆلیس و ئاسایش و كاره‌با ئاماده‌كاری ته‌واوییان كردوه بۆ باش به‌ڕێوه‌چونی مه‌راسیمی نه‌ورۆز.
لای خۆشیه‌وه سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: به‌هۆی بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و رێزگرتن له خوێنی شه‌هیدان و شه‌ڕی داعشه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڕه‌سمیی هیچ رێوره‌سمێك به‌بۆنه‌ی یادی نه‌ورۆزه‌وه ساز ناكات و ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان، چالاكیی بۆ پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ڕێكده‌خرێت.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ نه‌ورۆز، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا، پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر، پلانی رۆژانی نه‌ورۆزیان ئاشكرا كرد، كه له ڕۆژی 20ی ئه‌م مانگه‌وه تا 24ی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و ته‌واوی هێزه‌كانی ناوخۆش له‌و ڕۆژانه‌دا ده‌خرێنه ئاماده‌باشییه‌وه.
له‌شاری له سلێمانیش، به‌دروشمی (له نه‌ورۆزی به‌رگریدا هه‌موومان پێشمه‌رگه‌ین) یادی نه‌ورۆز ده‌كرێته‌وه‌و چالاكییه‌كان تایبه‌ت ده‌بن به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و نمایشكردنی وێنه‌و ژیاننامه‌ی شه‌هیدانی ده‌ستی تیرۆر.