نوچەنێت.هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 20-3-2015، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه شكستیان به هێرشێكی تیرۆرستانی داعش هێناوه‌و له هه‌موو لایه‌كه‌وه ئاگر بارانیان كردووون.
غه‌یاس سورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له موسڵ بەسایتی فەرمی حیزبەكەی راگه‌یاندوە: سه‌عات 01:45 ده‌قیقه‌ی به‌ره‌به‌یان، تیرۆرستانی داعش به هێزێكی زۆره‌وه هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنوری باشی (به‌عشیقه)، هه‌موو جۆره چه‌كێك قورس و مامناوه‌ندیان به‌كارهێنا.
وتیشی: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌وپه‌ڕی ووره به‌رزییه‌وه روبه‌ڕویان بونه‌وه، شه‌ڕوپێكدادانه‌كه زیاتر له سه‌عاتێكی خایاند.
راشیگه‌یاند: فڕۆكه‌جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌شداریان كرد‌و، تیرۆرستان له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه ئاگر باران كران.
رونیشیكرده‌وه: توانرا شكست به‌و هێرشه بهێنرێت، به‌پێی زانیارییه‌كانمان شه‌ش لاشه‌ی تیرۆرست به‌جێماوه، هه‌روه‌ها چه‌ند ئۆتۆمبێلێك و چه‌كی قورس و مامناوه‌ندیان به‌جێهێشتووه.