پارتی لە هەڵەبجە دەستبەرداری پۆستی قایمقام بوو

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
بەرپرسی لقی 12ـی پارتی لە هەڵبجە دەڵێ، هەر لەبەر ئەوەی حکوومەتە خۆجێییەکەی هەڵەبجە پێک بهێنرێ، ئەوان وەک پارتی لە هەڵەبجە داواکاریی خۆیان لە وەرگرتنی پۆستی قائیمقامی هەڵەبجە گۆڕی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجە.

(فازڵ بەشارەتی) بەرپرسی لقی 12ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای هەڵەبجە بە ماڵپەڕی فەرمیی حیزبەكەی ڕاگەیاندوە”دیارە برادەرانی یەكێتی تا ئێستا نەهاتوونەتە سەر هێڵ و، وەڵامیان نەداوەتەوە؛ هەرچەندە هەڵوێستی نەرێنییان نیشان داوە بۆ ڕێككەوتن و جێبەجێكردنی ئەو خاڵانەی كە لە كۆبوونەوەكان بڕیارمان لەسەر دابوو؛ گوێبیست بووم كە بەرپرسی مەكۆی گۆڕان گوتی: ئێمە زۆرمان پێ باشە یان سەرۆكی ئەنجوومەن و، یاخود قایمقامی ناوەندیی پارێزگای هەڵەبجە بدرێت بە پارتی بۆ ئەوەی ئەو كۆبوونەوە و گفتوگۆیانە ببڕێنەوە و، ئیدارەی پارێزگاكە جێبەجێ‌ ببێت.”

فازڵ بەشارەتی وتیشی”وەكو ئەوەی ئەو داخوازییەی ئێمەیان بە گران هەڵگرتبوو كە لەو ڕێككەوتنەی كردبوومان قایمقامی هەڵەبجە بەر ئێمە دەكەوت، بەڵام ئێمە ویستمان بۆ ئەوەی كۆبوونەوەكان و، پێكهێنانی شێوەی كارگێڕی نەوەستێت لە پێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای هەڵەبجە داواكەی خۆمان گۆڕیوە، گوتمان: ئەگەر زۆر پێتان سەختە قایمقامی ناوەندی هی ئێمە بێت، دەیگۆڕین بۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا.”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com