دكتۆ
ر فایه‌ق گوڵپی: بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كان سه‌رۆكی هه‌رێم داوای به‌ڵێنی دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی خۆپیشاندانی كرد
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
دكتۆر فایه‌ق گوڵپی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی، به‌نوچه‌نێتی راگه‌یاند، له‌كاتی سه‌ردانیكردنی سه‌رۆكی هه‌رێم داوای كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان كردووه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و وتی “بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كان سه‌رۆكی هه‌رێم داوای به‌ڵێنی دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی خۆپیشاندانی كرد”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی، كه له‌گه‌ڵ پیێنج ئه‌ندامی تری ئه‌و ئه‌نجومه‌نه سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمییان كرد، ده‌رباره‌ی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان، گوڵپی وتی “ئێمه كه بینیمان له‌لایه‌كه‌وه چالاكییه‌كانی خه‌ڵك و ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵك و كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندانه‌كان، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه سه‌ركوت كران، به‌ڵام كێشه‌كانی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر نه‌كراون، بۆ ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕاین كه چالاكییه‌كی دبلۆماسی بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك و ئه‌و خه‌باته‌ی كه خه‌ڵك له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی رابردوو كردوویه‌تی، به هه‌ده‌ر نه‌چێت و جێگه‌یه‌ك بگرێت، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و براده‌رانه‌دا نه‌بووین كه ئه‌یانوت به كۆتایی هاتنی چالاكییه‌كانی سه‌را، ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادیش كۆتایی هاتووه، ئێمه درێژه‌مان كاره‌كانی خۆماندا و خۆمان رێك ده‌خسته‌وه”، وتیشی “كاتێك بینیمان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بانگێشت كراوین، كه چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، ئێمه‌ش سه‌ردانمان كرد، ئه‌و داواكارییانه‌ی خه‌ڵك كه ئێمه له‌سه‌ره‌تای پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی‌دا كۆمان كردبووه‌وه، جاریچكی تر بردمانه‌وه لای سه‌رۆكی هه‌رێم و بۆمان خوێنده‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه رۆشتبووین گفتوگۆمان له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه كرد، روونكردنه‌وه‌ماندا له‌سه‌ر ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێمیش راوبۆچوونی خۆیدا، له دوای موناقه‌شه‌یه‌كی زۆریش، تێگه‌شتن زیاتر بوو تا تێنه‌گه‌شتن”.
گوڵپی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆی چڕ و پڕ كراوه له‌سه‌ر ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و داوامارییه‌كانی خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر، وتیشی “سه‌رۆكی هه‌رێم وتی ئه‌م داوایانه‌ی ئێوه ره‌وایه و تا ئێستا ئه‌م داوایانه‌م پێنه‌گه‌شتووه، له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان كۆ ده‌بمه‌وه و قسه ده‌كه‌م، بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م داوایانه، ئێمه‌ش بڕیارمانداوه چاودێری ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی سه‌رۆكی بكه‌ین، بزانین چۆن و تاچه‌ند جێبه‌جێ ده‌كرێت، یه‌كێك له داواكارییه‌كانمان كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بوو له سلێمانی، به‌ڵام سه‌رۆكی هرێم وتی، ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه بكشێنه‌وه به‌ڵێن ده‌ده‌ن كه جارێی تر خۆپیشان نه‌كرێت، ئێمه‌ش وتمان نه‌خێر به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه چاكسازی بكه‌ن و گۆڕانكاری بكه‌ن له سیسته‌می حومڕانیدا، ئه‌وكاته گره‌نتی ده‌بێت خه‌ڵك ناڕه‌زایی ده‌رنه‌بڕێت”.
له‌دوای سه‌ردانیكردنی ئه‌و شانده‌ی ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی بۆ لای مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم، سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی رایگه‌یاند، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و كه‌س بۆی نیه به‌ناوی ئه‌نجومه‌نه‌كه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ساز بكات، له‌و باره‌وه گوڵپی وتی “تا 14/3 كه نزیكه‌ی مانگێك ده‌كات، من له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا بووم، كاك سۆران عومه‌ر له ئه‌نجومه‌نه‌كه نه‌بووه، به‌ڵام له ناكاو هاته ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه، ئه‌وكاته‌ش له‌وڵا بوو نازانم ئه‌ندام بوو یان نا، زۆر توندڕه‌و بوو و زۆر شتی ده‌وت، كه له سه‌دا نه‌وه‌دی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به قسه‌كانی ئه‌و رازی نه‌بوون، ئێستاش لێداوانێكی داوه و ده‌ڵێت قبوڵ ناكرێت و خۆی كردووه به خاوه‌نی شه‌هیدان، كه له راستیدا ئه‌وه زیاده‌ڕۆییه ئه‌و كابرایه ده‌یكات و خۆی ناناسێته‌وه و زیاد له حه‌دی خۆی پێ راده‌كێشێت، من حه‌زم نه‌كرد وا بڵێ، چونكه سۆران هاورێمه، رۆژنامه‌نووسێكه زۆرجاریش به ته‌نگی منه‌وه هاتووه، به‌ڵام پێمناخۆشه ئه‌و قسانه‌ی كردووه”، وتیشی “من واده‌زانم كه سۆران ئێستا نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كات، چونكه كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان كرد، له هه‌موو كه‌س زیاتر پێیان خۆش بوو ئه‌و ئه‌نجومه‌نه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، دیاره رێككه‌وتنێك هه‌یه، له‌و باره‌وه دیاره رێككه‌وتنێك هه‌بووه له نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه و منیش یه‌كێكم له‌وانه‌ی كه داكۆكی له مانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌كه‌م، گوایه سۆران له‌سه‌ر ئه‌ندامێتی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه راو ده‌نرێت و په‌لاماری منداڵه‌كه‌ی ده‌درێت، باشه كه‌سێك له‌سه‌ر شتێك ئه‌زییه‌ت بدرێت، چۆن ده‌بێت هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه، كاتێك هه‌ڵتوه‌شانده‌وه، مانای ئه‌وه‌یه ته‌سلیمی ده‌سه‌ڵات بوویت”.