نوچەنێت.هه‌ولێر:
لێپرسراوی ده‌سته كارگێڕی مەكتەبی سیاسی،هێرشی توند دەكاتە سەر بەرپرسانی حیزبەكەی و دەڵێت،ئه‌وه‌ی توانای ململانێی هه‌یه‌و ده‌یه‌وێ ململانی بكات، با له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ململانی بكات.
سایتی فەرمی یەكێتی بڵاوی كردوتەوە،ئەمرۆ مه‌لا به‌ختیار،لێپرسراوی ده‌سته كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە میانەی پێشوازی و كۆبونەوەی لەگەڵ (38) كوڕ‌و كچی برای شه‌هیدانی یه‌كێتیی كە یاداشتێكیان به‌مه‌به‌ستی هه‌رچی زوو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پاراستنی یه‌كێتیی ناو یه‌كێتیی ئاڕاسته‌ی ناوبراوكردوە.
مه‌لا به‌ختیار،وتویەتی: ئه‌وه‌ی توانای ململانێی هه‌یه‌و ده‌یه‌وێ ململانی بكات، با له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ململانی بكات.
راشیگه‌یاند:به‌شێك له‌گری كوێره‌كان كراونه‌ته‌وه‌و ماوه‌ته‌وه كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ بڕیاردان له جێبه‌جێكردنی بڕیار‌و پێشنیازه‌كانی راپۆرتی لیژنه‌كان.
جه‌ختیشیكرده‌وه: به‌دڵنیاییه‌وه گۆڕانكاری له‌ناو یه‌كێتیی پێویسته.