نوچه نێت تایبه‌ت
سه‌رچاوه‌یه‌ك باس له ئامانجى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێ نێوان نه‌وشیروان و سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى ده‌كات و ده‌ڵێ” دیدارى نه‌وشێروان و سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى هیچ په‌یوه‌ندى به یه‌كگرتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتى نه‌بووه”
ئێواره‌ی 18-3-2015، نه‌وشیروان مه‌سته‌فاى رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له باره‌گاى خۆى دا دیدار له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی و حامیدی حاجی غالی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی سازكرد. ئه‌م دیداره له‌كاتێكدایه كه باس له‌یه‌كگرتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتى ده‌كرێت سه‌رچاوه‌یه‌ك به نوچه نێت ره‌تى كرده‌وه. ئه‌م دیداره په‌یوه‌ندى به‌یه‌كگرتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتى هه‌بێت و ده‌ڵێ” بابه‌تى یه‌كگرتنه‌وه‌ى یه‌كێتى و گۆڕان له‌لایه‌ن هێرۆ خانه‌وه باس كراوه. كه‌چى ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه‌ى یه‌كێتى به تایبه‌تى شێخ جه‌عفه‌ر له‌و كه‌سانه نییه كه له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كه‌ى هیرۆخان دابێت”. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێ راگه‌یاندنى گۆڕان له‌بڵاوكردنه‌وه‌ى ناورۆكى ئه‌و دیداره به‌شێك له راستى تێدا بوو. واته كۆبوونه‌وه‌كه بۆ” هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتوێكردنی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و به‌ره‌كانی جه‌نگ و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له به‌رامبه‌ر تیرۆریستانی داعش”بوو.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نه‌وشیروان و سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى په‌یوه‌ندى به یه‌كگرتنه‌وه نه‌بووه
0
Share.