هادی عامری : ئەمریكا نایەوێت داعش كۆتایی بێت

0

نووچەنێت-سۆمەرییە نیوز

 

هادی عامری ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر هێرشدەكاتەوە سەر ئەمریكا و دەڵێت ئەو وڵاتە نایەوێت داعش لەناوبچێت، بەڵكو تەنیا دەیەوێت چالاكییەكانیان سنووردار بكات.

عامری لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی سۆمەرییە نیوز دەشڵێت ئەمریكا 250 هەمەری فرۆشتووە بە عێراق، كەچی مەرجی بەسەردا سەپاندوە كە چۆن بەكاریان بهێنێت. عاكری دەڵێت داوامان كرد بەشێك لەو هەمەرانە بدرێنە ئەو هێزەی ناوچەكانی تكریت و دەوروبەری رزگار دەكات، كەچی ئەوان وتیان ئەمانە بۆ شەڕی موسڵ ئامادەكراون و نایدەینە ئەو هێزەی ئێستا لە تكریت دەكات.

دەربارەی ئەوەی بۆچی ئەمریكا و رۆژئاواییەكان نایانەوێ‌ داعش كۆتایی بێت، عامری وتویەتی “10 هەزار ئەوروپی لەناو داعشدان و ئەگەر داعش كۆتایی بێت ئەوا ئەوانە دەگەڕێنەوە وڵاتانی رۆژئاوایی و دەبنە سەرچاوی گرفت”.

هەر لەو چاوپێكەوتنەدا عامری دەڵێت دەبێ‌ لێپێچینوە لە ئەمریكا و وڵاتانی كەنداو بكرێت كە بە بەهانەی روخاندنی رژێمی سوریا داعشیان دروستكرد، وەكو چۆن كاتی خۆیشی بە بەهانەی وەستاندنی شەپۆلی شیوعییەت لە ئەفغانستان هەستان بە درووستكردنی قاعیدە.
عامری رەتی كردۆتەوە سەربازی ئێرانی لە عێراق هەبن و وتویەتی ئەوانەی لە عێراقن بریتین لە راوێژكارە سەربازییە ئێرانییەكان نەوەك سەربازی ئەو وڵاتە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com