هیومان رایتس ۆچ باسی كردە هەمەجییەكانی حەشدی شەعبی دەكات

0

 

نوچەنێت-ئاژانسەكان

رێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەكیدا ئاماژە بە پێشێلكارییەكانی میلیشیا شیعەكان دەكات بەرامبەر كەسانی سڤیلی سوننی.

رێكخراوەكە دەڵێت گێڕانەوەی شایەتحاڵەكان و وێنەی مانگە دەستكردەكان دەری دەخەن كە میلیشیا شیعەكان هەستاون بە سوتاندنی ماڵ و دوكانی خەڵكی سوننە و دوو گەندیشیان بە تەواوی خاپوور كردووە.

رێكخراوەكە ەڵێت جێگەی نیگەرانییە كە هێرشەكەی تكریت لەلایەن 20 هەزار چەكداری حەشدی شەعبی و تەنها 3 هەزار سەربازی سوپای عێراقەوە ئەنجامدەدرێت و چەكدارەكانی حەشدی شەعبی بە نیازی تۆڵەكردنەوە لە سوننەكانن وەك كاردانەوە بەرامبەر گوللەبارانكردنی 1200 سەربازی شیعە لە بنكە سپایكەر لە حوزەیرانی رابردودا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com