نوچەنێت-رۆیتەرز
وەزیری دارایی عێراق هوشیار زێباری لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز رەتیدەكاتەوە رێككەوتنەی نێوان بەغدا و هەرێم لە لێواری شكستدا بێت و دەڵێت نەناردنی بودجەی هەرێم پاڵنەری سیاسی لەپشت نییە و پەیوەندی بەوەوە هەیە عێراق لە قەیرانی داراییدایە.
هەر لەو چاوپێكەوتنەدا زێباری ئاشكرای كرد كە لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا و لە چەند رۆژی داهاتوودا بەغدا بڕە پارەیەكی تر ئاراستەی هەرێمی كوردستان دەكات، بەڵا بڕی ئەو پارەیەی ئاشكرا نەكردووە كە رۆژانی داهاتوو بەغدا رەوانەی هەرێمی دەكات.
دەربارەی هۆكاری كێشەی سیولەی نەقدیش زێباری ئاماژەی كردووە بە خراپ ئیدارەكردنی دراوی عێراقی و تێچووی شەڕی داعش.