وەزیری ئەوقاف: رێگە نادرێت مینبەری مزگەوت بۆ حزبایەتی بەكار بهێنرێت

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
وەزیری ئەوقاف،لەكۆبونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك لەمامۆستایانی ئایینی رایگەیاند،رێگە بەهیچ وتارخوێنێك نادرێت مینبەری مزگەوت بكاتە مینبەری حزبایەتی و بڵاوكردنەوەی گیانی رقلێبونەوە و ململانێی ئاینی و مەزهەبی.

بەپێ هەواڵێتی سایتی وەزارەتی ئەوقاف”كەمال موسلیم وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی دەڤەری گەرمیان و چەمچەماڵی كرد و لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان و بەرێوەبەری ئەوقافی چەمچەماڵ و مامۆستایانی ئاینی و كارمەند و بەرپرسانی ئەوقاف كۆبۆوە و وێڕای گفتوگۆكردن لەگەڵ بەرپرسە ئیداریەكانی ئەوقاف لەو سنورانە سەبارەت بەكێشە و كەموكوڕیەكان و پلانی كارگێڕی و پرۆژەكان”لەیەكێك لەمزگەوتەكانی شاری كەلار لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی كۆبۆوە و لەوتەیەكدا ئاماژەی بەرۆڵی گرنگی مزگەوت و مامۆستایانی ئاینی لەبواری سەقامگیری كۆمەڵایەتی و ئاینی كرد و دەستخۆشی لەوتارخوێنی مزگەوتەكان كرد كە بەوتار و رێنماییەكانیان لەخزمەت ئەزموونی كوردستان و روبەڕوبونەوەی فكریی تیرۆر و داعشیەكان بوون و پشتگیریی پێشمەرگە قارەمانەكان بوون“.

هەر بەپێ هەواڵی سایتەكە”وەزیری ئەوقاف لەهەمان كاتیشدا تەئكیدی كردەوە كەوا رێگە بەهیچ وتارخوێنێك نادرێت مینبەری مزگەوت بكاتە مینبەری حزبایەتی و بڵاوكردنەوەی گیانی رقلێبونەوە و ململانێی ئاینی و مەزهەبی”گوتیشی ئەو مامۆستا ئاینیانەی لەوتاری هەینیدا هەستی دەمارگیریی بڵاودەكەنەوە و هانی گەنجەكانمان دەدەن بۆ بەلاڕێدابردنی فكری و توندرۆیی ئەوانە لەمزگەوتەكانی كوردستاندا جێگایان نابێتەوە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com