نوچەنێت.هه‌ولێر:
لە دیداریاندا لەگەڵ راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان،نوێنەری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاساییشی هەرێمی کوردستان وتی،پێشمەرگە شایه‌نی ئه‌وه‌یه ته‌واوی پێداویستییه سه‌ربازییه پێشكه‌وتووه‌كانی بۆ دابین بكرێت.
سایتی فەرمی پارتی پارتی بڵاوی كردوتەوە،ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 18/3/2015 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له نوێنه‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ كاروباری ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان ژه‌نه‌ڕاڵ (سیمۆن مایه‌ل) و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا ژه‌نه‌ڕال (مایه‌ڵ)، ئاماژه‌ی به قاره‌مانێتیی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش دا و دووپاتی له پشتیوانی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ پێشمه‌رگه كرده‌وه، كه شایه‌نی ئه‌وه‌یه ته‌واوی پێداویستییه سه‌ربازییه پێشكه‌وتووه‌كانی بۆ دابین بكرێت.
هه‌ر په‌یوه‌ست به‌و پشتیوانییه كۆنسووڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌ولێر رایگه‌یاند، له به‌رژه‌وه‌ندیی ئاساییشی نیشتمانیی به‌ریتانیادایه، ئێمه لێره بین و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه به‌شداریی شه‌ڕی دژی تیرۆر بكه‌ین.