نوچەنێت.تایبەت:
پەرلەمانی كوردستان و عێراق هیچ هەماهەنگیكێان لەنێوان دانیە بۆ چارەسەركردنی كیشەكان،پەرلەمانتارێكی كوردستانیش دەڵێت، تائێستاش ئەو پەیوەندیە پەتەوە نییە لەنێوانماندا.
لهوبارهیهوه فهرسەت سۆفی،پهرلهمانتاری پارتی لهپهرلهمانی كوردستان،لهلێدوانێكی تایبهت بهنوچهنێت وتی: تائێستاش هیچ پەیوەندێكی پەتەو نییە لە نێوان پەرلەمانی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانی عێراق چونكە دوو دامەزراوەی لێكتر جیاوازن“.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی:پەیوەندی لە هەموو روێكەوە نییە لەوانەیە سەردانی بەرامبەر هەبوبێت و ئەوان هاتبن و وەفدی پەرلەمانی كوردستانیش بەنیازبێت بچێت“.
فەرسەت سۆفی راشیگەیاند”ئەو كێشە و خیلافاتانەی هەیە ئیشی موفازات و لایەنی تەنفیزین راستە پەرلەمانیش مەرجەعی ئەسای بڕیاردانە لە پرسە چارەنوس سازەكان، بەڵام خۆ ناشكرێت پەرلەمان لە هەموو وردەكارییەكانی حكومەت تەداخول بكات“.
ئاماژەی بەوەشكرد”خەریكە جۆرێك لە هەماهەنگی و پەیوەندی و تەبادول لەنێوان هەردوو پەرلەمان دروست دەبێت“.