نوچەنێت.ههولێر:
د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت” لەکوردساتندا بۆشایی یاسادانانمان هەیە، لەگەڵ سەروەریی یاساداین و دەبێت یاساکانیش بەسەر هەمو هاوڵاتیاندا جێبەجێبکرێت بە بێ جیاوازی، نابێت جیاوازی جێبەجێکردنی یاسا لە نێوان سلێمانی و هەولێردا هەبێت، وەک پەرلەمانیش هەمو کارێکمان بۆ ئەوەیە هەرێمی کوردستان بە دامەزراوەیی بکەین.
ئەم وتانەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە میانی سەردانێکدا هات بۆ ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ ١٨ ی ئازار بە یاوەری چەند پەرلەمانتارێکی لیژنەی یاسایی سەردانییان کرد و لەلایەن ئەحمەد عەبدوڵڵا زوبێر سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و دادوەرانی دادگای تەمیز و ئەنجومەنی دادوەری پێشوازیکران.
لەسەرەتای دانیشتنەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری ئاماژەی بەوەدا ئەمە یەکەمجارە سەرۆکی پەرلەمان سەردانی ئەنجومەنی دادوەری دەکات، ئەمەش جێگەی دڵخۆشییەو هەنگاونانە بەرەو جێبەجیکردنی یاسا لە هەرێمی کوردستاندا، لەبارەی پەیوەندی نێوان ئەنجومەنی دادوەریی و پەرلەمان، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی وتی ” هەماهەنگی هەیە لە نێوان پەرلەمان و ئەنجومەنەکەمان بۆ ئەوەی ئەو یاسایانەی دەردەچن بچنە بواری جێبەجیکردن، لەمەودواش ئەو هەماهەنگییە لەڕووی یاسادانانەوە هەنگاوی گەورە بە خۆوە دەبینێت.
لە کۆتایی دانیشتنەکەشدا، سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتارانی لیژنەی یاسایی چەند سەرنج و تێبینییەکیان لەبارەی کۆمەڵە یاسا و بڕیارێک دایە ئەنجومەنی دادوەری و داوایانکرد دادوەران لە هەمو بڕیارەکاندا بێ لایەنی بپارێزن و بڕیاری دادگا لەسەروی هەمو بڕیارەکانەوە بێت.