نوچه نێت
دواى ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى هۆشیار زێبارى دایه‌وه. حه‌نان فه‌تلاوى سه‌رۆكى كوتله‌ى ئیراده له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وه‌ڵامى مه‌سرور بارزانى ده‌داته‌وه و وێنەی چەند پێشمەرگەیەکی یەکێتی بڵاو دەکاتەوە.
مه‌سرور بارزانى له دیمانه‌یه‌كدا باس له حه‌شدى شه‌عبى ده‌كات و به‌ترسانكى له قه‌ڵه‌م ده‌دات، چونكه له‌لایه‌ن ئێرانه كۆمه‌كى ده‌كرێ.
حه‌نان فه‌تلاوی وەک چۆن لەم چەند رۆژەی رابردوو، وەڵامی هۆشیار زێباری دابویەوە، لەسەر قسەکانی بارزانیش هاتە دەنگ و له ئه‌كاونتى خۆى ده‌ڵێ”پرسیارم له به‌رێز مه‌سرور ئه‌وه‌یه، ئەگه‌ر هێزه قاره‌مانه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى، وه‌ك ئه‌وه‌ى باسى ده‌كات له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كۆمه‌ك بكرێت. ئه‌ى بۆچى پێشمه‌رگه پشتى به ئێران به‌ست كاتێك داعش گه‌یشته سنووره‌كانى هه‌ولێر ؟ كه‌واته ره‌وایانە بۆمان بڵێن پێشمه‌رگه میلیشیایه و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتى ده‌كرێـت”.
دواتریش ده‌نوسێ” ئه‌گه‌ر مه‌سرور و كه‌سانى وه‌ك مه‌سرور له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقى وه‌ڵامیان بدرێته‌وه. ئه‌وا نا‌وێرن ئه‌و قسه‌وقسه‌ڵۆكانه بكه‌ن”.
ئه‌وه‌ى تێبینى ده‌كرێت ئه‌وه‌یه، كه حه‌نان فه‌تلاوى هه‌ر له ئه‌كاونته‌كه‌ى خۆی وێنه‌یه‌كى پێشمه‌رگه‌كانى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانى سه‌ركرده‌ى فه‌یله‌ق قودسی ئێران وەک بەڵگە بۆ قسەکانی بڵاوکردۆتەوە، تا لەو رێگایەوە هاوکاری ئێران بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بسەلمێنێت.