
نوچه نێت
چه‌ندین سه‌رچاوه‌ى ئه‌منى له تونس ئاشكراى ده‌كه‌ن كه ئه‌میرێكى داعش په‌یوه‌ندى به له‌یلا ته‌رابلوسى هاوسه‌رى سه‌رۆكى پێشووى تونس هه‌بووه.
هه‌رچه‌نده كوشتنى ئه‌حمه‌د روه‌یسى چه‌ندین جار جه‌ختى له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه. به‌ڵام رۆژنامه‌نووسان هه‌ر به‌دواداچوونى بۆ ده‌كه‌ن. ئه‌حمه‌د روه‌یسى, ئه‌میرى داعش بووه له‌لیبیا و سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ده‌ڵێن له سیرت كوژراوه. به‌ڵام تا ئێستاش هه‌ر لێكۆڵێنه‌وه له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ى داعش ده‌كرێـت. ئه‌و له‌ژیانى ئه‌و پیاوه‌دا سه‌یره ئه‌وه‌یه كه به‌ر له به‌هارى عه‌ره‌بى هیچ په‌یوه‌نده‌یه‌كى به دیندارییه‌وه نه‌بووه. ئه‌حمه‌د روه‌یسى كه ته‌مه‌نى 48 ساڵ بوو. به‌ر له‌به‌هارى عه‌ره‌بى له‌زیندان بوو. به‌هۆى شۆڕشى تونسه‌وه له‌زیندان راى كردووه. ئه‌وه‌ى تا ئێستا ده‌ركه‌وتووه. ئه‌و كه‌سێك بووه فاڵچى بووه و به‌ختى بۆ ئافره‌تان خوێندۆته‌وه یه‌كێك له موشته‌رییه‌كانیشى له‌یلا ته‌رابلوسى بووه كه ده‌كاته هاوسه‌رى سه‌رۆكى پێشووى تونس زه‌ینه‌دین بن عه‌لى. وه‌ك ئاشكرا بووه له‌یلا ژیانێكى به‌خته‌وه‌رانه‌ى بۆ ئه‌حمه‌د روه‌یسى دابین كردووه. كه دواى شۆڕشى تونس ده‌بێت به‌یه‌كێك له تیرۆریسته به‌ناوبانگه‌كان و به‌چه‌ندین كارى تیرۆریش تۆمه‌تباره كه‌یه‌كێك له‌وان كوشتنى سیاسه‌تمه‌دارى به‌ناوبانگى چه‌پڕه‌و شوكرى بلعیده. ئه‌مه‌ش وایكردووه كه ئه‌حمه‌د روه‌یسى به سندوقه ره‌شه‌كه‌ى تیرۆر بناسرێت له تونس و لیبیادا.
ئه‌میرى داعش په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هاوسه‌رى سه‌رۆكى پێشووى تونس هه‌بووه
0
Share.