موتڵەگ: مالیكی بەرپرسە لە كوشتارگەی سپایكەر
نوچەنێت-روسیا تودەی
حامید موتڵەگ ئەندامی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆكی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە كوشتارگەی بنكەی سەربازیی سپایكەر دەڵێت بەرپرسایەتی ئەو تاوانە دەكەوێتە ئەستۆی بەرپرسان سەربازی و فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان لەو كاتەدا كە نووری مالیكی بووە.
حامید موتڵەگ وتوشیەتی چەندین بابەتی ناڕوون هەن دەبێت راستییەكەیان ئاشكرا بكرێت. دوپاتیشی كردۆتەوە كە بارودۆخی سەربازیی ئەو ناوچانەی حەشدی شەعبی و سوپا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تێدا ئەنجام دەدەن ناڕوونە.
موتڵەگ وتویەتی لە سایەی حكومەتێكی بێ ئیرادەدا عێراق بووەتە قوربانیی پرۆژەی ئێرانی و ئەمریكی.