عەللاوی هۆشداری دەدات

0

 

نوچەنێت-BBC

ئەیاد عەللاوی جێگری سەركۆماری عێراق هۆشداری دەدات لە پەرەسەندنی هەژموونی ئێرانی لە عێراقدا و رەخنە لەوە دەگرێت كە شەڕی داعش لە ناوچە سوننییەكان تەنیا لەلایەن میلیشیا شیعەكانەوە و بە یارمەتی ئێران دەكرێت.

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی بی بی سی هەللاوی داوای لە ئەمریكا و وڵاتانی رۆژئاوا كرد بكەونەخۆ بۆ شەڕی داعش.

ئەو وتوشیەتی ئەو وڵاتانەی سەدام حسێنیان روخان بەرپرسیارییەتێكی ئەخلاقیان هەیە بۆ شكستپێهێنانی داعش.

ئەیاد عەللاوی كە سیاسەتوانێكی عەلمانیی شیعە مەزهەبە ترسی خۆی نەشاردەوە لەوەی هەڵسوكەوتی تۆڵەئامێزانەی میلیشیا شیعەكان كە شەڕی داعش دەكەن ببێتە هۆی دابەشبوونی تائیفی لە عێراقدا.

عەللاوی وتوشیەتی بۆ عێراق تەنیا سەركەوتنی سەربازی گرنگ نییە ئەگەر هاوكات نەبێ‌ لەگەڵ سەركەوتنی سیاسی وڵات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com