نوچه نێت
چاودێرێكى سیاسى ئاشكراى ده‌كات كه كورد له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ندێك كه‌سى سیاسى ” زیره‌ك نییه” و ده‌ڵێ” كورد به‌قه‌د سوننه نه‌یتوانێ ئابڕووى حه‌نان فه‌تلاوى ببات كاتێك ویستى سوكایه‌تى به وشیار زێبارى بكات”.
كاتێك وشیار زێبارى وه‌زیرى دارایى عێراق له‌سه‌ر نه‌ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى كرد. حه‌نان فه‌تلاوى ئه‌ندامى پێشووى ده‌وڵه‌تى قانون و سه‌رۆكى لیستى ئیراده‌ى ئێستا وه‌ڵامى وشیار زێبارى دایه‌وه و وتى” بلیت گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ ده‌كڕم” له‌وه‌ڵامیشدا هۆشیار زێبارى وتى” پێویسسته حه‌نان خۆی له موزایه‌ده‌ی سیاسی دووربخاته‌وه، چونكه ئه‌وه سودی بۆ نیشتیمان و هاوڵاتی نییه، فه‌تلاوی ئه‌وه له‌یاد نه‌كات كه خاوه‌نی نیوه‌ی مۆڵه بازرگانییه‌كانی هه‌ولێره” چاودێرێكى سیاسى ئه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى وشیارى به‌ته‌نیا زانى و وتى” كورد تا ئێستا به‌پێى پێویست وه‌ڵامى حه‌نان فه‌تلاوییان نه‌داوه‌ته‌وه و هه‌مووشیان ده‌زانن ئه‌و ژنه چ كه‌سایه‌تیه‌كى خراپى هه‌یه” ئه‌و چاودێره وتى” حه‌نان فه‌تلاوى هه‌مان كێشه‌ى له‌گه‌ڵ سوننه‌كان و لیستى عێراقیه و كه‌سایه‌تى ئوسامه نوجه‌یفى هه‌بوو. به‌ڵام رۆژێك كه‌سایه‌تیه‌كى پاڵپشتى لیستى عێراقییه له عه‌ممان چه‌ندین جار داوه‌تى فه‌تلاوى ده‌كات و ده‌مكوتى ده‌كات و دواتر له‌به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنى ئه‌و شتانه‌ى به روو داده‌نه‌وه و ئابڕووى ده‌به‌ن” ئه‌و چاودێره باس له ڤیدیۆیه‌ك ده‌كات كه هى كه‌ناڵى ره‌شیده و له‌به‌رنامه‌یه‌ك حه‌نان فه‌تلاوى بانگراوه و باسى خه‌میس خه‌نجه‌ر ده‌كات. كه كه‌سایه‌تیه‌كى سوننه‌یه و دژى حوكمى شیعه‌یه. حه‌نان به پیاوێكى باش و رێك و گه‌نج وه‌سفى ده‌كات و ده‌ڵێ” هیچم لێ وه‌رنه‌گرتووه” پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌كه‌ش بۆ سوكایه‌تى یارى به ئۆتۆمبیلێكى منداڵان ده‌كات.
سه‌یرى ڤیدیۆكه بكه.
به‌ڤیدیۆ:”كورد نه‌یتوانێ وه‌ك سوننه ئابڕۆى حه‌نان فه‌تلاوى ببات؟”
0
Share.