نوچەنێت.هه‌ولێر:
هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی عیراق وه‌ڵامی حه‌نان فه‌تلاوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی دایه‌وه كه وتبووی، بلیتی فڕۆكه‌كه‌ی بۆ ده‌كڕم گه‌ر ویستی به‌غدا جێبهێڵێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ولێر.
زێباری له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی (الیوم الثامن) وتی: حه‌نان فه‌تلاوی له رێی نانه‌وه‌ی فیتنه‌ی تایه‌فه‌گه‌رییه‌وه، تائێستاش بازرگانی به ئاینده‌ی عیراقییه‌كانه‌وه ده‌كات و له رێی خستنه‌ڕووی شتی نالۆژیكی و ناواقعییه‌وه، ده‌یه‌وێت جه‌ماوه‌ر به فراكسیۆنه نوێیه‌كه‌ی په‌یدا بكات.
زێباری داوای له فه‌تلاوی كرد، خۆی له موزایه‌ده‌ی سیاسی دووربخاته‌وه، چونكه ئه‌وه سودی بۆ نیشتیمان و هاوڵاتی نییه، به‌پێویستیشی زانی فه‌تلاوی ئه‌وه له‌یاد نه‌كات كه خاوه‌نی نیوه‌ی مۆڵه بازرگانییه‌كانی هه‌ولێره.
*لەخەندانەوە