نوچەنێت.هه‌ولێر:
سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت “پارتی و یه‌كێتی خه‌ریك بوو هه‌موو شتێكیان ته‌واو ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا سێ لایه‌نی برسی بووه به شه‌ریكیان هه‌ر تێرناخۆن كە لایەنەكانی پێشووی ئۆپۆزسیۆنن.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و، به‌رپرسی میحوه‌ری كه‌ركوكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان،له دیمانه‌یه‌كی سایتی شرۆڤه‌دا،هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر سێ لایه‌نه‌كه‌ی پێشوی ئۆپۆزسیۆن و به “برسی” ناویان ده‌بات و ده‌شڵێت “ئێمه خه‌تای خۆمان بوو ڕازی نه‌بوین به دوو لایه‌ن ئێستا بووه به پێنج، دوو لایه‌نه‌كه ته‌قریبه‌ن خه‌ریك بوو هه‌مووشته‌كانی خۆیان ته‌كامول ده‌كرد ئێستا “سێ لایه‌نی برسی” بووه به‌شه‌ریكیان هه‌رتێر ناخۆن”.
سەبارەت بەوەی له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوو سه‌رۆكایه‌تی بارزانی كۆتایی دێت، ئێوه ڕاتان چی یه،محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود دەڵێت: ئه‌وه ڕێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتی نیشمانی و پارتی دیمكراتی كوردستانه ئێستا بوونه‌ته سێ هێز واته گۆڕانیش ئه‌وان بڕیاری لێده‌ده‌ن، تا ئێستا ئه‌و سیانه له‌هه‌مووشتێكدا بڕیاریانداوه.
ئاماژه‌به‌وه‌شده‌كات “كێشه‌كانی ئێستای هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی زۆری ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان، چونكه ئێستا ئه‌وانه به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌م وڵاته‌ن” .
سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست،راشیگەیاندوە: قه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نیم پێشمه‌رگه به‌شداری شه‌ڕی موسڵ بكات.