نوچەنێت.هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی حكومەتی هەرێم له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایدەگەێنێت،رۆژنامه‌ی رووداو به‌شێك له‌چاوپێكه‌وتنێكی په‌خش نه‌كراوی ته‌له‌فزیۆنی رووداویان له‌گه‌ڵ د. ئاشتی هه‌ورامی،بڵاوكرده‌وه كه تیایدا چه‌ند رسته‌یه‌ك له سیاقی خۆیان ده‌رهێنراون و به هه‌ڵه بڵاوكراونه‌ته‌وه‌و چه‌ند گوزارشتێكیش دانراون كه له‌لایه‌ن وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانه‌وه نه‌وتراون له كاتی چاوپێكه‌وتنه ته‌له‌فزیۆنیه‌كه‌دا.
لەبەشێكی تری روونكردنەوەكەدا هاتووە:د.ئاشتی هه‌ورامی نه‌یوتووه “كورد دوو مانگی تر بێ منه‌ت ده‌بێ” و ئه‌م رسته‌یه ته‌فسیری رۆژنامه‌نووس خۆیه‌تی.
وەزارەتی سامانە سروشتیەكان راشیگەیاندوە:به داخه‌وه رۆژنامه و ماڵپه‌ڕی رووداو ده‌بوایه پیشه‌وه‌رانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و چاوپێكه‌وتنه ته‌له‌فزیۆنیه بكردایه و مانای وشه و رسته‌كانیان وه‌ك خۆی بڵاوكردایه‌ته و له سیاقی چاوپێكه‌وتنه‌كه ده‌ریان نه‌هێنایه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە بۆ رای گشتی
رۆژنامه‌ی رووداو له‌به‌رواری 16-3-2015 دا، به‌شێك له‌چاوپێكه‌وتنێكی په‌خش نه‌كراوی ته‌له‌فزیۆنی رووداویان له‌گه‌ڵ د. ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاوكرده‌وه كه تیایدا چه‌ند رسته‌یه‌ك له سیاقی خۆیان ده‌رهێنراون و به هه‌ڵه بڵاوكراونه‌ته‌وه‌و چه‌ند گوزارشتێكیش دانراون كه له‌لایه‌ن وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانه‌وه نه‌وتراون له كاتی چاوپێكه‌وتنه ته‌له‌فزیۆنیه‌كه‌دا.
بۆ نموونه، د. ئاشتی هه‌ورامی نه‌یوتووه “كورد دوو مانگی تر بێ منه‌ت ده‌بێ” و ئه‌م رسته‌یه ته‌فسیری رۆژنامه‌نووس خۆیه‌تی.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی رووداویش هه‌مان رۆژ هه‌واڵێكی له هه‌مان چاوپێكه‌وتن دروست كردووه به سه‌ردێڕێك كه ده‌ڵێت “ئاشتی هه‌ورامی: ته‌نها دوو مانگی تر”. دووباره ئه‌م رسته‌یه‌ش له سیاقی خۆی ده‌رهێنراوه و ماناكه‌ی گۆڕڕاوه.
له راستیدا، له‌به‌رامبه‌ر پرسیاری رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی رووداو له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا كوردستان ده‌توانێ به بێ به‌غدا خۆی بودجه و موچه‌ی خۆی دابین بكات، ده‌قی ته‌واوی وه‌ڵامی د. ئاشتی هه‌ورامی به‌م شێوه‌یه بووه :
“حسابی كه‌یت بودجه‌ی ئێمه ته‌قریبه‌ن به‌رامبه‌ر 550 بۆ 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته … كه‌واته ئه‌گه‌ر ئێمه 550 هه‌زارمان هه‌بێ و بتوانین بیفرۆشین به 56 دۆلار وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌وان دایان ناوه له موازنه موقابیلی میزانیه‌كه‌ی خۆته ….
… ئێمه له مانگی چواره‌وه 550 هه‌زار به‌رمیل به ته‌ئكیدی ده‌توانین ئینتاج بكه‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی شمال [واته كۆمپانیای نه‌وتی باكوور] و به‌ره‌و 600 ده‌ڕۆین بۆ مانگی دوای ئه‌وه، ئینشائه‌ڵا له مانگه‌كانی داهاتوودا زیادی ده‌كه‌ین … بۆ وه‌ڵامه‌كه‌ت، له رووی فه‌نیه‌وه و له ناحیه‌ی به‌رمیلی نه‌وته‌وه، توانای ئینتاج و ته‌سدیر مقابلی ئه‌و میزانیه‌یه كه دامان ناوه و ئیتفاقمان له‌سه‌ری كردووه له به‌غدا له‌گه‌ڵیان.”
به داخه‌وه رۆژنامه و ماڵپه‌ڕی رووداو ده‌بوایه پیشه‌وه‌رانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و چاوپێكه‌وتنه ته‌له‌فزیۆنیه بكردایه و مانای وشه و رسته‌كانیان وه‌ك خۆی بڵاوكردایه‌ته و له سیاقی چاوپێكه‌وتنه‌كه ده‌ریان نه‌هێنایه یان لانی كه‌م
چاوه‌ڕێیان بكردایه تاوه‌كو یه‌كه‌مجار چاوپێكه‌وتنه ته‌له‌فزیۆنیه‌كه په‌خش بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه بۆ ووته‌كانی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان نه‌كرێت.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان داوا له خه‌ڵك و میدیاكانی كودستان ده‌كات چاو‌ڕێی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی د. ئاشتی هه‌ورامی بن كه شه‌وه‌ی چوارشه‌ممه 18-3-2015 كاتژمێر 9:05 خوله‌ك له كه ناڵی رووداو په‌خش ده‌كرێت تاوه‌كو راستیی ووته‌كانی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانیان ده‌ربكه‌وێت.