نوچەنێت.ههولێر:
نوسینگەی تایبەتی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، راگهیهندراوێكی تر لهسهر كوژرانی سهربازه كهنهدییهكه بڵاودهكاتهوه و دهڵێت،وەزارەتی پێشمەرگەو هێزەکانی پێشمەرگە چاوەڕێ دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەی لیژنەی لێکۆڵینەوەکەن لەبارەی ئەو ڕووداوە .
لهبهشێكی راگهیهنراوهكه هاتوه: وەزارتی پێشمەرگە بانگهێشتی نوێنەرانی هێزەکانی هاوپەیمانی وڵاتی کەنەدا دەکات لە کوردستان کە بەشداربن لە لێکۆڵینەوە لەگەڵ لیژنەی لێکۆڵینەوەی وەزارەت ئەگەر دەخوازن لەوبارەوە.
دهقی راگهیهندراوهكه:
ژمارە : 5
ڕۆژ : 17 / 3 / 2015
راگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانی
لەبارەی : ڕوونکردنەوەێکی پێویست لەلایەن نوسینگەی تایبەتی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە
ڕووداوی هەڵە ودڵ تەزێن ونەخوازراوی شەهیدبوونی سەربازێکی قارەمانی هێزەکانی هاوپەیمانی وڵاتی کەندا وبرینداربوونی (3) سەربازی قارەمانی تریان لەهەمان ڕووداو وەکو لە ڕاگەیاندراوی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە ژمارە (3)ی ڕۆژی (8/3/2015) دیاری کرا، ڕووداوێکی دڵتەزێنو هەڵەو نەخوازراو بو بوە مایەی دڵگرانی ودڵ تەنگی وەزارەتی پێشمەرگە وگشت هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ودەست بەجێ وەزارەتی پێشمەرگە لیژنەیهکی لێکۆڵینەوەی دامەزراند بۆ لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە دڵتەزێن ونەخوازراوەو لەبەر ئەوەی چەند لێدوانێکی نافەرمی
لەو بارەوە بڵاوکرایەوە لەسەر هەمان ڕووداو ، لێرەداو لەم ڕوونکردنەوەدا جەخت دەکەینەوە کە:
یەکەم : وەزارەتی پێشمەرگەو هێزەکانی پێشمەرگە چاوەڕێ دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەی لیژنەی لێکۆڵینەوەکەن لەبارەی ئەو ڕووداوە .
دووەم : وەزارتی پێشمەرگە بانگهێشتی نوێنەرانی هێزەکانی هاوپەیمانی وڵاتی کەنەدا دەکات لە کوردستان کە بەشداربن لە لێکۆڵینەوە لەگەڵ لیژنەی لێکۆڵینەوەی وەزارەت ئەگەر دەخوازن لەوبارەوە.
سێیەم :جگە لەو ڕاگەیەندراوە فەرمیە کە لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە دەرچووەو بڵاوکرایەوە لەکاتی خۆیدا هەر لێدوانو لێکدانەوەو هەواڵێکی تر لەلایەن هەر کەسو ناوەندێکی ترەوە لە ناو وەزارەتی پێشمەرگەو هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەبارەی ئەو ڕووداوە گوترابێتو بڵاوکرابێتەوە نافەرمییەو شەخصیەو پەیوەندی بەوەزارەتی پێشمەرگەوە نیە.
چوارەم : جەخت دەکەینەوە بۆ جارێکی تر کە تەنهاو تەنهاو بەپێی فەرمانی هەرێمی ژمارە (1)ی ساڵی (2007) وتەبێژی فەرمی هێزەکانی پێشمەرگەو پاراستنی هەرێمی کوردستان (فەریق جەبار یاوەر مەندە)یە کە ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەو ئەندامو وتەبێژی فەرمی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی پاراستنی هەرێمو بەفەرمانی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستانو فەرماندەیی گشتی هێزەکانی پاراستنی هەرێمو هیچ وتەبێژێکی تر لە وەزارەتی پێشمەرگە نیە بۆ ئاگاداری هەموو لایەک لەوبارەوە .
سکرتێری ڕۆژنامەوانی
ئەمینداریەتی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە
17 / 3 / 2015