مەسروور بارزانی: میلیشیا شیعەكان گرفتی گەورەتر لە داعش دەخوڵقێنن

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان بە بایەخ و نیگەرانییەوە دەڕوانێتە زیادبوونی میلیشیا میللییە شیعەكان و پێیشی وایە كە گرفتی گەورەتر لە داعش دەخوڵقێنن.

مەسروور بارزانی،ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان، لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ (بی‌بی‌سی)كە سایتی حیزبەكەی بەشێكی بڵاو كردوتەوە بە توندی ڕەخنەی لە حكوومەتی بەغدا گرتووە، بە كۆكردنەوەی میلیشیا شیعەكان و بەكارهێنانیان لە شەڕی تكریتدا لە كاتێكدا كە زۆرینەی دانیشتووانی ئەوێ سوننەن.

ڕەخنەكەی بارزانی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە بڕوای وایە”ئەوە دەبێتە هۆی دروستكردنی گرفتێكی گەورەتر لە داعش، پێویستە هەموومان پێكەوە شەڕی داعش بكەین، بەڵام ئەگەر تۆڵەسەندنەوە لە نێوان سێكتەر، ئایین و، نەتەوە جیاوازەكاندا ڕوو بدات، ئەوا دەبێتە هۆی زۆر زیاتر ئاڵۆزتركردنی دۆخی ناوچەكە”.

مەسروور بارزانی دەشڵێت: بە بایەخ و نیگەرانییەوە دەڕوانێتە زیادبوونی میلیشیا میللییە شیعەكان. پێیشی وایە كە گرفتی گەورەتر لە داعش دەخوڵقێنن، ئەویش بە دروستكردنی گرژی و بیركردنەوە لە تۆڵە لەگەڵ سوننەكانی ناوچەكەدا.

سەبارەت بە بڕینی قوتی خەڵكی هەرێم و پێشمەرگە لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە، بارزانی بە ئاشكرا نیگەران و توڕە بووە كە حكوومەتی عێراق مووچەی میلیشیا شیعەكان و ناوچەكانی ژێردەستی داعش دەدات و بوودجە و مووچەی هەرێمی كوردستانیشی ڕاگرتووە.

ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان دەشڵێت”ئەوان پارە و مووچەی مووسڵ، ئەنبار و ناوچەكانی تری ژێر دەستی داعش دەدەن، ئەی بۆچی مووچە و بودجەی كوردستان نادەن، ئایا كێمان هاوپەیمانین؟ ئێمە شەڕی دوژمنێكی هاوبەش دەكەین، ئاخر چۆن دەبێت پشتگیریێكی شیاو و دروستیشمان لەگەڵدا نەكرێت”.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com