نوچەنێت.ههولێر:
د. عەبدوللەتیف کەسایەتی ناسراوی سەلەفییەکانی کوردستان،لەچاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی ئاوێنەدا باس لە حیزبە ئیسلامییەکان و کێشەی ئەوان لەگەڵ سۆفییەکان دەکات، ھەروەھا رایدەگەیەنێت کە مەلا کرێکار بەناڕاستەوخۆ پارێزگاری لەداعش دەکات.
د. عەبدوللەتیف ئەحمەد رایدەگەیەنێت کە بەھۆی ئەوەی دوژمنی زۆرە، ئوتومبێلەکەی کردوە بەدرع کە نرخەکەی 12 دەفتەر دۆلارە. وەڵامی ئەو پرسیارەش دەداتەوە کە پارەکەی لەکوێ ھێناوە.
لەبارەی حیزبە ئیسلامییەکانیشەوە دەڵێت “حیزبە ئیسلامییەکان ئامانجیان بوەتە کورسیی و دەسەڵات و ئەوە ئامانجی گەورەیانەو لەمێژە خەونی پێوەدەبینن”.
ھەروەھا ناوبڕاوی تێڕوانینی خۆی لەبارەی مەلا کرێکارەوە دەخاتەڕوو بەئیسلامییەکی توندڕەوی دەزانێت.