بارزانی هەڕەشە لە بەغدا دەكات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە لیژنەی دارایی دەڵێت، (عەبادی) بە ئاشكرا گوتوویەتی هەرێم چەند نەوت هەناردە بكات،ئەوەندە پارەی بۆ رەوانە دەكەن. دەشڵێت، (نێچیرڤان بارزانی) پێی ڕاگەیاندوون بەدەر لە رێككەوتنی نێو بوودجە، بە هیچ شتێكی دیكە رازی نابن.

ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان(د. شیرین حوسنی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی راگەیاند: “(عەبادی) لە كۆبوونەوەی لەگەڵ كوتلە كوردستانییەكان بە ئاشكرا گوتوویەتی هەرێمی كوردستان چەند نەوت بۆ ئێمە هەناردە بكات، ئەوەندە پارەی بۆ رەوانە دەكەین، ئەوەیش لە كاتێكدایە رێككەوتنی پێشووی ئێمە لەسەر نەوت و دەنگدان بە بوودجە، بەم شێوەیە نەبووە”.

شیرین وتیشی: “رێككەوتنەكە بووەتە شێوەیەك لە كڕین و فرۆشتن، چونكە رێككەوتنی پێشووی هەرێمی كوردستان لەسەر یاسای بودجەی 2015 بوو، بە شێوەیەك 17% بۆ بوودجەی كوردستان و تریلیۆنێك و 200 ملیار دیناریش بۆ پێشمەرگە بێت، بەڵام بەغدا بە شێوەیەكی دیكە مامەڵە دەكات و رێككەوتنەكانی شێواندووە، ئەوەیش یاسایی نییە”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد، (نێچیرڤان بارزانی) پێی گوتوون بەدەر لە رێككەوتنی نێو بوودجە بە هیچ شتێكی دیكە رازی نابن.

گوتیشی: “لە دواكۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئێمە،سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێی راگەیاندین ئەگەر بەغدا لە بوودجەدا بەشە بوودجەی كوردستان بنێرێت، ئێمە لەگەڵیان دەگەینە ئەنجام، بەڵام ئەگەر لەسەر یاسای بوودجە نەینێرێت و شتێكی دیكەی بڕیار دابێت، ئێمەیش نەوت نانێرین و خۆمان نەوتی خۆمان دەفرۆشین”.

لە بوودجەی پەسندكراوی 2015ی عێراق بەشی هەرێمی كوردستان نزیكی 15 تریلیۆن دینارە، بەڵام لە ماوەی 3 مانگی ئەمساڵدا بەغدا تەنیا 250 ملیار دیناری بۆ هەولێر ناردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com