ئاسۆ مامەند: بۆ ئازادکردنی پێشمەرگە دیلەکان پێشنیازێکی دیکە دراوەتە داعش

0

نوچەنێت.رووداو:

لێپرسراوێكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری كەركووك ئاشكرای دەكات، کە داوایان لە رێکخراوی داعش كردووە، ناوی ئەو دیلانەیان پێبدەن کە مەبەستیانە تاوەکو ئەوانیش لە بەرامبەردا پێشمەرگە دیلەكان ئازادبکەن.

ئاسۆ مامەند، لێپرسراوی مەڵبەندی كەركووكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە سەرپەرشتی میحوەرێكی شەڕ لە كەركووك دەكات، لە لێدوانێكدا بۆ (رووداو)رایگەیاند، کە داوایان لە داعش كردووە ناوی ئەو دیلانەیان پێبدەن کە مەبەستیانە،تاوەکو لەبەرامبەر ئازادكردنی پێشمەرگە دیلەكان پێیانبدەنەوە.بەڵام مامەند دەڵێ “تائێستا داعش وەڵامی نەداوەنەتەوە”.

ئاسۆ مامەند گوتی: “لە رێگەی چەند كەسایەتییەكی عەرەبی سوننەوە ئەو داوایەمان ئاراستەی داعش کردووە”.

ئەو بەرپرسەی هێزی پێشمەرگە ئامادە نییە ژمارەی دیلەكانی داعش ئاشكرابكات، بەڵام زانیاریی ئەوە دەدات، ئەوانەی دەستگیریان كردوون، دوو جۆرن: بەشێكیان ئەوانەن كە لە بەرەكانی شەڕ دەستگیرکراون، بەشەكەی دیکەشیان ئەوانەن كە وەك شانەی نوستووی داعش كاریانكردووە.

ئاسۆ مامەند گوتیشی: “ئێمە بێهیوا نەبووین ‌و لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین بۆ ئازادكردنی پێشمەرگە دیلەكان”.

رۆژی 13ی شوباتی 2015 داعش گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، کە تێیدا 18 پێشمەرگەی دیل دەردەکەون لەنێو قەفەزێکی ئاسنیندان بە پۆشاکی پرتەقاڵییەوە و بە شەقامەکانی حەویجەدا دەیانگەڕێنن.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com