هێزی پشتیوانی و تۆپخانەی پێشمەرگە وەڵامی داعش دەدەنەوە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
پاش ئەوەی ڕۆژی یەكشەممە داعش چەند مووشەكێكی كاتیۆشایان بەشێوەیەكی كوێرانە ئاراستەی ڕۆژئاوای هەولێر كرد،هێزی پشتیوانی و تۆپخانەی پێشمەرگە لە وەڵامی ئەو هەوڵە ترسنۆكانەی تیرۆریستانی داعش ئەمڕۆ زۆر بە چڕی مۆڵگە و بارەگاكانی تیرۆریستانی داعشیان لەنێو شاری موسڵ بۆردوومانكرد و زیانێكی گەورەیان پێ گەیاندن.

سەرچاوەیەكی سەربازی هێزی پێشمەرگە،لە راگەیەنراوێكدا،دەشڵێت، ئەم هێرشەی تۆپخانەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان نامەیەكی بەهێزە بۆ تیرۆریستانی داعش و با تیرۆریستانی داعش بزانن كە هەر جۆرە هەوڵ و دەستدرێژییان بۆ سەر خاكی كوردستان و ئاسایشی هاووڵاتیان بە تووندترین شێوە لە لایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستان وەڵام دەدرێتەوە.
دەقی راگەیێندراوەكە:

پاش ئەوەی ڕۆژی یەكشەممە 15ـی 3ـی 2015، تیرۆریستانی داعش بە مەبەستی دروستكردنی دڵەڕاوكێ لەناو خەڵك چەند مووشەكێكی كاتیۆشایان بەشێوەیەكی كوێرانە ئاراستەی ڕۆژئاوای هەولێر كرد، هێزی پشتیوانی و تۆپخانەی پێشمەرگە لە وەڵامی ئەو هەوڵە ترسنۆكانەی تیرۆریستانی داعش ئەمڕۆ 16ـی 3ـی 2015 زۆر بە چڕی مۆڵگە و بارەگاكانی تیرۆریستانی داعشیان لەنێو شاری موسڵ بۆردوومانكرد و زیانێكی گەورەیان بە تیرۆریستان گەیاند.

لە ئەنجامی ئەم بۆردوومانەی هێزی تۆپخانەی پێشمەرگەی كوردستان ژمارەیەكیی زۆری تیرۆریستان كوژراون و سەنگەر و بارەگا و ئۆتۆمۆبێل و ئامێری سەربازییان تێكشكێندراون.

ئەم هێرشەی تۆپخانەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان نامەیەكی بەهێزە بۆ تیرۆریستانی داعش و با تیرۆریستانی داعش بزانن كە هەر جۆرە هەوڵ و دەستدرێژییان بۆ سەر خاكی كوردستان و ئاسایشی هاووڵاتیان بە تووندترین شێوە لە لایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستان وەڵام دەدرێتەوە.

هاووڵاتی و خەڵكی سڤیلی دانیشتووی شاری موسڵیش لەوە دڵنیادەكەینەوە كە ئاگری هێزی پێشمەرگە تەنیا بارەگا و مۆڵگەكانی داعش دەكاتە ئامانج و ژیان و سەروماڵیان لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە پارێزراو دەبێت.

سەرچاوەیەكی سەربازی لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان

16ـی 3ـی

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com