نوچەنێت.خەندان:
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت،زانیاریمان لایه چه‌كدارانی داعش زۆربه‌یان په‌شیمانن و به‌ناچاری ریش ده‌تاشن، ره‌نگه ئه‌وه‌یان پێ باشتر بێت خۆیان راده‌ستی پێشمه‌رگه بكه‌ن له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بمێننه‌وه.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك له لێدوانێكدا به خه‌ندانی راگه‌یاند: “به‌پێی ئه‌و زانیارانه‌ی ئێمه هه‌مانه له شه‌ڕو پێكدادانه‌كاندا چه‌كدارانی داعش وره‌یان رووخاوه‌و توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان نه‌ماوه”.
وتیشی: “له‌هه‌مان كاتیش‌دا وره‌ی هێزی پێشمه‌رگه زۆر به‌رزه و به پلانێكی سه‌ربازی داڕێژراوی تۆكمه‌وه پێشمه‌رگه و دژه‌تیرۆر و پۆلیس هێرش ده‌كاته سه‌ر چه‌كدارانی داعش”.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، كه “زانیاریمان لایه كه چه‌كدارانی داعش زۆربه‌یان په‌شیمانن و ناچار ریش ده‌تاشن، ره‌نگه ئه‌وه‌یان پێ باشتر بێت خۆیان راده‌ستی پێشمه‌رگه بكه‌ن له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بمێننه‌وه”.
عه‌مید سه‌رحه‌د ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت ئه‌وان له‌هه‌ر شوێنێك بن نیشانه‌ی مه‌ترسین، بۆیه ده‌بێت هه‌موو ئه‌و شوێنانه پاك بكرێنه‌وه كه چه‌كدارانی داعش-ی لێیه”
جێی باسه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ( 16 ی ئازاری 2015) غالب جبوری وته‌بێژی پۆلیسی دیاله رایگه‌یاند له نێوان هه‌ردوو شاری سه‌ڵاحه‌دین و دیاله زیاتر له 20 چه‌كداری داعش-یان ده‌ستگیركردووه كه مه‌به‌ستی هه‌ڵاتن جلی ئافره‌تانه‌یان له‌به‌ر كردووه.