نوچەنێت.هه‌ولێر:
مه‌لابه‌ختیار،وەڵامی حكومەتی هەرێم دەداتەوەوە دەڵێت،یه‌كێتیی نه‌رمی نواندووه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری هەڵەبجە به‌زووترین كات دابمه‌زرێت و پێویستیه‌كانی دابین بكرێت.
سایتی فەرمی یەكێتی بڵاوی كردوتەوە مەلابەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەمیانی پێشكەشكردنی وتارێك لە مەكتەبی سیاسی حزبەكەی بە بۆنەی ساڵیای هەڵەبجە وتی: ئێمه‌وه وه‌كو یه‌كێتیی له‌و گفتوگۆیانه‌ی كه كراون زیاد له‌وه‌ی پێویستیشه ئێمه نه‌رمیمان نواندووه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگا به‌زووترین كات دابمه‌زرێت و پێویستیه‌كانی دابین بكرێت.
مه‌لا به‌ختیار راشیگه‌یاند: هه‌ڵه‌بجه له‌وه گه‌وره‌تره كه كێ پۆستی زیاتر یان كه‌متر ده‌بێت ئه‌مڕۆ با پۆستمان كه‌متر بێت به‌ڵام كه هه‌ڵه‌بجه گه‌وره بوو ئێمه هه‌موومان گه‌وره ده‌بین پێوه‌ی، بۆیه ئێمه به‌ش به حاڵی خۆمان وه‌كو یه‌كێتیی خزمه‌تكردنی هه‌ڵه‌بجه و چه‌سپاندنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و دامه‌زارندنی دام و ده‌زگاكانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به گرنگ ده‌زانین وه له‌وانه‌ش زیاتر ئێمه ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه كه قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی قوربانیانی هه‌موو كیمیابارانی كوردستان و هه‌موو ئه‌نفاله‌كانی كوردستان به یه‌كێك له ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆمانی ده‌زانین نه‌ك هه‌ر له حكومه‌تی عیراق بگره له هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌ت و كۆمپانیایانه‌ی كه عیراقیان پڕ چه‌كی كیمیایی كرد‌و ئه‌م كاره‌ساته‌یان له دژی مرۆڤایه‌تی خوڵقاند.