نوچەنێت.ههولێر:
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت بەشداریان لە حكومەت مانای بێدەنگ بون نیە لە خەمەكانی خەڵك و لەو ڕوەوە فراكسیۆنە پەڕلەمانیەكەیان دەست كراوە كردوە
مستەفا عبدوڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان بە سایتی فەرمی حیزبەكەی ڕاگەیاندوە: هەر لەسەرەتاوە مەرجی بەشداریمان لەحكومەت دەستكراوەیی كوتلە پەڕلەمانیەكەمان بوە لەبەرامبەر گەیاندنی خەمی خەڵك و هەرگیز لە كەموو كوڕی و ناعەدالەتیەكان چاو پۆشی ناكەین با لە حكومەتیش بەشدار بین.
ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو وتیشی “تەنانەت بە پەڕلەمانتارەكانمان وتوە ئەگەر وەزیرێكی یەكگرتووش كەمتەرخەم بوو لە كارەكەی و ڕاپەڕاندنی كاری هاوڵاتیان دەبێت بانگهێشتی پەڕلەمان بكرێت و لێپرسینەوەی لەگەڵ بكرێت “.
مستەفا عبداللە ئاماژەی بەوەشكرد “هەرگیز بێدەنگ نابین لە دۆخی ناڕەزایی هاوڵاتیان و ئەو دۆخە قەیراناوییەی كەبەسەر هەرێمی كوردستاندا هاتووە و بەردەوام دەبن لە سەنگەری بەرگری لە ماف و داوای شەقام و هاوڵاتیان “.
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئێستادا خاوەنی 10 كورسی پەرلەمانیەو لەكابینەی حكومەتی هەرێمیشدا بە چەند وەزێرێك و سەرۆكی دەستەیەك بەشداری كردوە.