نوچەنێت.ههولێر:
بەرپرسی لقی ١٥ـی پارتی دەڵێت، هێشتا نزیكەی ١٠٠ماڵێك گەڕاونەتەوە سەعدییە و ئەوانیش بۆ پێداویستیی رۆژانەیان دێنەوە خانەقین و دەشڵێت بە رێككەوتن سەعدییە رادەستی میلیشیا شیعەكان كراوە و ەڵكیش متمانەی بەهێزە عێراقییەكان نەماوە.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا،بەرپرسی لقی ١٥ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین،بەماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە:لە ئێستادا نزیكەی ١٠٠ماڵ بۆ سەعدییە گەڕاونەتەوە، بەڵام بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و بازاڕ ئەو خەڵكە بۆ پێداویستیی رۆژانەیان دەچنە خانەقین، چونكە لە هەموو پێداویستییەك بێبەشن.
شێخ جەعفەر وتیشی:خەڵك ترسیان هەیە بگەڕێنەوە سەر ماڵەكانیان، چونكە متمانەیان بە هێزە عێراقییەكان نییە، لەبەر ئەوەی پێشتر بە رێككەوتن سەعدییە رادەستی میلیشیا شیعەكان كراوە و ئێستایش لە دەست ئەواندایە.
بەرپرسی لقی ١٥ـی پارتی لەخانەقین راشیگەیاند: “لە ئێستادا خەڵك زۆر بە كەمی دەچنە ناو ریزەكانی حەشدی شەعبی و ئەوانەی كە چووشن، واز دەهێنن و لە دەوروبەری خانەقین زۆر كەمیان كردووە، چونكە شەڕەكە لە ئێمە دوور كەوتووەتەوە، لەبەر ئەوەی پێشتر خەڵك لەبەر نەداری دەچووە ناویان، ئێستا ئەوانیش ناچن، بەڵام هێزەكەی لای مەندەلی هەر ماون”.
دەشڵێت، تاوەكو ئێستا هیچ قسە و باسێك بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكانی جەلەولا لە ئارادا نییە، چونكە پێویستە ئامادەكاریی بۆ بكرێت و هیچ خزمەتگوزارییەكیشی لێ نیە و هەمووی تێك دراوە.