ئاشتی هەورامی: دوو مانگی دیکە هەرێم بێ منەت دەبێت لە بەغدا

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ تەنیا دوو مانگی ترمان دەوێ و بێ منەت دەبین لە بەغدا.

ئاشتی هەورامی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند:كە لە مانگی چوار یاخود لە مانگی پێنجی ئەمساڵەوە هەرێمی كوردستان دەتوانێ بەنەوتی خۆی بەبێ بەغدا ئەو بودجەیەی بەغدا بۆ هەرێمی كوردستانی داناوە كە 17%ی بودجەی گشتیی عێراقە، دابین بكات و تاوەكو كۆتایی ساڵیش دەتوانێ بە زیادەوە دابینی بكات و پێویستی بە بەغدا نەبێ”كورد دوو مانگی دیكە بێ منەت دەبێ.

زیاتر لە جارێك خودی وەزیری سامانە سروشتییەكان رایگەیاندووە كە هەرێمی كوردستان تاوەكو كۆتایی 2015 لە توانایدا دەبێ لە رۆژێكدا ملیۆنێك بەرمیل نەوت بەرهەم بێنێ، بەڵام ئێستا وەرزێكی ساڵ رۆیشتووە و توانای بەرهەمهێنان نەگەیشتووەتە نیو ملیۆن بەرمیل نەوت.

ئاشتی هەورامی دەڵێ “راستە، سێ ساڵ لەمەوبەر پلانی ئەوەمان دانابوو كە تاوەكو كۆتایی 2015 رۆژانە یەك ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم بێنین، بەڵام شەڕی داعش بووە هۆی ئەوەی ئەو پلانە سێ بۆ شەش مانگ دوابكەوێ”.

هەورامی هەروەها گوتی “دەتوانین تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بگەیەنینە 750 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا”.

وەزیری سامانە سروشتییەكان نایشارێتەوە كە لە مانگی “چوار یاخود لە مانگی پێنجی ئەمساڵەوە هەرێمی كوردستان دەتوانێ بەنەوتی خۆی بەبێ بەغدا ئەو بودجەیەی بەغدا بۆ هەرێمی كوردستانی داناوە كە 17%ی بودجەی گشتیی عێراقە، دابین بكات و تاوەكو كۆتایی ساڵیش دەتوانێ بە زیادەوە دابینی بكات و پێویستی بە بەغدا نەبێ”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com