سەرچاوەکان:داعش کار بۆ چۆڵ کردنی موسڵ دەکات

0

داعش بە بێ خوێن ڕژان کار بۆ چۆڵ کردنی موسڵ دەکات

نوچەنێت:هەولێر

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ناوەندەکانی هەواڵ لە عێراق لەسەر زاری هاوڵاتییانی شاری موسڵەوە هەواڵی ئەوەیان بڵاو کردەوە کە دەنگۆی خەونەکەی ‘ئەبوو بەکر بەغدادی” ئەمیری ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش ڕاستەو لە ئێستاشدا لە هەندێك شوێنەوە ئامادەکاری دەکرێت بۆ جێ بەجێ کردنی ئەو خەونە.

 

ئەو جیهادییانەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەبوو بەکر بەغدادی ئەمیری ڕێکخراوی ئیسلامی ناسراو بە”داعش” دەگەڕێن لەڕێگەی ئەندامانی خەلافەتەکەیانەوە کار بۆ چۆڵ کردنی شاری موسڵ دەکەن بە بێ خوێن ڕژان،ئەمەش لەسەر داوای ئەبووبەکر بەغدادی ئەمیری داعش بووە،چونکە بە پێی زانیارییەکان لە شاری موسڵەوە، پێغەمبەری ئیسلام(د.خ) چووەتە خەوی ئەمیری داعش و داوای لێ کردووە ئەو شارە بە بێ خوێن ڕژان چۆڵ بکەن.

بە پێی قسەی خەڵکی ئەو شارە بێت کە دزەی کردووەتە دەرەوەی شاری موسڵ،ئەبوو بەکر بەغدادی خەوی بە پێغەمبەری ئیسلام(د.خ) بینییوە،لەو خەوەدا پێغەمبەری ئیسلام(د.خ)داوای لە “ئەبووبەکر بەغدادی” کردووە بە بێ خوێن ڕژان شاری موسڵ چۆڵ بکەن،ئەم خەوە لە کاتێکدایە کە وتارخوێنانی ئاینی شاری موسڵی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە (داعش)لە مینبەری مزگەوتەکانەوە لە شاری موسڵ داوایان لە هاوڵاتییانی ئەو شارە کردووە بچنە ڕیزی دەوڵەتی خەلافەوە.

وتار خوێنانی “داعش” لە وتاری هەینی ڕابردوو داوایان لە خەڵکی ئەو شارە کردووە ڕێگە نەدەن ڕیزەکانی جیهادی دەوڵەتی خەلافە بێ هێز ببێت و هەموو لایەك بە گەنج و پیرەوە بەرگری لە دینی خۆیان بکەن و هەرچی زووە بچنە ناو ئەندامانی دەوڵەتی خەلافەوە و پێکەوە بەرگری بەهیز لە شارەکەیان بکەن.

لە لایەکی تریشەوە چەند سەرچاوەیەکی تری ڕۆژنامەوانی عێراقی کە قسەی خەڵکی ئەو شارەیان گواستووەتەوە باس لەوە دەکەن جەمسەرە جیاوازەکانی “داعش” لە دوای ئەو خەونەی بەغدادییەوە تەواو ئاشکرا دەرکەوتوون،بەوەی بەشێكی زۆر لە ئەندامانی ئەو گرووپە دەیانەوێت خەوەکەی “بەغدادی” جێ بەجێ بکەن و بە بێ خوێن ڕشتن و شەڕ کردن ئەو شارە چۆڵ بکەن،لە بەرامبەردا بەشەکەی تری ئەو گرووپە دەیانەوێت لە موسڵ بمێننەوەو بەرگری کۆتایی لەو شارە بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com