نوچەنێت.هه‌ولێر:
هێزی پێشمه‌رگه، به پشتیوانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان هێرشێكی فراوانیان، بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش له میحوه‌ری داقوق ده‌ستپێكردوه.
شێخ جه‌عفه‌ر فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه، به KNN رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئازادكردنی ناوچه‌كانی باشووری كه‌ركوك كاتژمێر 4ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزی پێشمه‌رگه ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانی له‌میحوه‌ری داقوق به‌پشتیوانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌ستپێكردوه.
وتیشی “هێزی پێشمه‌رگه گوندی وه‌حده‌ی كۆنترۆڵكرده‌وه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هێزی پێشمه‌رگه له‌پێنج قۆڵه‌وه هێرشی ده‌ستپێكردوه.