نوچەنێت.هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى شارۆچكه و شاره‌دێیه‌كانى كه‌ركووك رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌ستیان به پێشڕه‌وى كردووه له سنوورى داقووق بۆ پاك كردنه‌وه‌ى چه‌ند گوندێكى تر له تیرۆرستانى داعش.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر،به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى شارۆچكه و شاره‌دێیه‌كانى كه‌ركووك به ماڵپه‌ڕى فه‌رمی پارتی ڕاگه‌یاندوە “له‌به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه هێزكانى پێشمه‌رگه له سنوورى داقووق له گونده‌كانى وه‌حده وخالید و سه‌عد ده‌ستیان به پێشڕه‌وى كردووه بۆ پاك كردنه‌وه‌ى ئه‌و گوندانه له تیرۆرستانى داعش.
وتیشى”فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان هاوكارمانن له بۆردوومان كردنى تیرۆرستانى داعش .
به‌رێوبه‌رى پۆلیسى شارۆچكه و شاره‌دێیه‌كانى كه‌ركووك زیاتر وتیشى : زیانێكى زۆر به تیرۆرستانى داعش كه‌وتووه له‌و سێ گونده.