یەكگرتوو: یەكێتی ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەی قۆرخ و بە حزبی كردوە

0

نوچەنێت.هەولێر:
بەرپرسێكی یەكگرتوو رایدەگەێنێت،یەكێتی ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەی قۆرخ كردووە و سەرجەم بڕگە و بابەتەكەنیان داوە بە كادیرانی خۆیان.

حەسەن شێخ عەبدولا بەرپرسی مەڵبەندی هەڵەبجەی یەكگرتووی ئیسلامی بەسایتی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە: یەكێتی نیشتیمانی یادەكەی قۆرخ كردووە و سەرجەم بڕگە و بابەتەكەنیان داوە بە كادیرانی خۆیان.

وتیشی: لە یادەكەدا بڕگەكان دراوە بە یەكێیتەكان كە بریتیە لە وتاری جێگری سەرۆكی حكومەت دراوە بە قوباد تاڵەبانی و هەروەها وتاری قائیمقامی هەڵەبجە و وتاری وەزیری شەهیدان و پارێزگاری سلێمانی و وتاری تاقانەكانی هەڵەبجەش دراوە بە كادیرێكی یەكێتی.

بەرپرسی مەڵبەندی هەڵەبجەی یەكگرتووی ئیسلامی راشیگەیاند:ئێمە بە توندی نیگەران بووین لە بەحیزبی كردنی یادەكە لەلایەن یەكێتی نیشتیمانی، لەكاتێكدا هاوڵاتیانی هەڵەبجە ئومێدەواربوون،كە حیزب خەون بە پارێزگا بوونیان لە بار نەبات، بەداخەوە ویڕای لەباربردنی ئەو خەونی بەدی هاتنی پارێزگای نوێ لە ساڵیادی كیمیاباراندا، دیسانەوە یادەكەش بەو دەردە براوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com