نوچەنێت.هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌پێویستی ده‌زانێت هه‌ولێرو به‌غداد پابه‌ندبن به‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان، به‌غداش به‌كه‌مته‌رخه‌م وه‌سفده‌كات له‌به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی ئارام شێخ محه‌مه‌د، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌شاری به‌غدا پێشوازیكرد له (د.مارك باریتی) بالیۆزی فه‌ره‌نسا له‌عێراق.
له‌به‌شێكی دیكداره‌كه‌دا،ئارام شێخ محه‌مه‌د ڕایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانیه، تائێستا به‌غدا پابه‌ندنه‌بووه به دابینكردنی مافه‌كانی پێشمه‌رگه نه‌ك هه‌ر له‌ڕووی تفاق و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی، ته‌نانه‌ت له‌ڕووی مووچه‌شه‌وه، له‌كاتێكدا به‌پێی ده‌ستور پێشمه‌رگه به‌شێكه له‌سیستمی به‌رگریی عێراق.