داوا دەکرێت رێککەوتننامەکەی نێوان هەولێر و بەغدا هەموار بکرێتەوە

0

نوچەنێت.هەولێر:

پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت: لە مانگی (2)دا هەرێم نزیکەی (250) هەزار بەرمیلی رەوانەی خەزێنەی نەوتی عێراق کردوەو بەو پێیەش دەبێت بەغدا نزیکەی (350 بۆ400) ملیار دینار رەوانەی هەرێم بکات.

مەسعود حەیدەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە سەر فراکسیۆنی گۆڕان بە سایتی حیزبەكەی راگەیاندوە:لە مانگی شوباتی رابردودا هەرێم نزیکەی (250) هەزار بەرمیل نەوتی رەوانەی عێراق کردوە بە نەوتی کەرکوکیشەوە، بە پێی ئەو سیستەمە کە سەرۆک وەزیرانی عێراق خۆی ئاماژەی پێکردوە دەبێت بەغدا (350 بۆ400 ) ملیار دینار رەوانەی هەرێم بکات کە ناردنی ئەو بڕە پارەیەش گەلێک دواکەوتوە.

وتیشی: دەبو زۆر لە پێشتردا بەغدا ئەو بڕە پارەیەی هەرێمی بناردایە چونکە ئەوکات نیەت باشی بەغدا دەردەکەوت.

سەبارەت بە کۆسپەکانی بەردەم ئەو ریککەوتنەش مەسعود حەیدەر وتی: کۆسپەکان دو لایەنەیە، لایەنی هەرێم لە راستیدا توانای ناردنی (550) هەزار بەرمیل نەوتی نییە لە رۆژێکدا و لایەنی بەغداش بە قەیرانی بێ پارەیدا تیپەڕدەبێت بەجۆرێک ئەو پارەیەی کە دەستیدەکەوێت یەکسەر دەبێتە خەرجیەکانی خۆی و توانای پێدانی موچەی هەرێمی نییە، بۆیە پێویستە بەغدا و هەرێم رێککەوتننامەکەی نێوانیان هەموار بکەنەوە.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە تەنها بەدیلی رێککەوتنەکە دانیشتنی لایەنی بەغداو هەرێمە چونکە دەبێت لایەنی هەرێم بە بەرپرسانی بەغدا بڵێت کە توانای ناردنی نەوتیان چەندە لە رۆژێکدا و لایەنی بەغداش تێڕوانینی خۆی بخاتەڕو.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com