نوچه نێت
له‌پرۆسه‌ى گرتنه‌وه‌ى تكریت پیاوێك به‌ریشێكى گه‌وره و ده‌رده‌كه‌وێت كه به” ئه‌بو عزرایل ناسراوه و شیعه داعش به‌و پیاوه ده‌ترسێنن.
چه‌ندین راپۆرت له‌لایه‌ن میدیاى رۆژئاواوه له‌سه‌ر ئه‌و پیاوه‌كراوه كه به‌راستى نازانرێت كێیه؟ به‌ڵام وه‌ك كاره‌كته‌رو پاڵه‌وانى حه‌شدى شه‌عیبى ده‌ركه‌وتووه. رۆژنامه‌یه‌كى به‌ریتانى كه سه‌نده‌ى ته‌له‌گرافه به‌دواداچوونى بۆ ئه‌بو عزرایل كردووه. هیچى ئه‌وتۆى ده‌ستنه‌كه‌وتووه. ته‌نها ده‌ڵێ” له‌وانه سه‌ر به‌ئێران بێت” به‌ڵام رۆژنامه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات. كه راگه‌یاندنى شیعه ئه‌و كه‌سه وه‌ك تۆقینه‌ر به‌كارده‌هێنێ. ئه‌بوعزریل یان رامبۆى عێراق. په‌یجى خۆى هه‌یه و 250 هه‌زار لایكى هه‌یه. ئه‌و ته‌مه‌نى نزیك چل ساڵ ده‌بێت و له‌وڤیدیۆیانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه له‌شه‌قامه‌كانى تكریت ده‌خولێته‌وه و هاوارى تایفه‌گه‌رانه ده‌كات و داواى تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى سپایكه‌ر له‌سوننه‌كان ده‌كات.
به ڤیدیۆ: شیعه‌كان به” ئه‌بو عزرایل” داعش ده‌ترسێنن
0
Share.