نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی وه‌فدی دیداره‌كانی ئیمراڵی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌له نه‌ورۆزدا ئۆجه‌لان نرخاندی به‌رفراوان ده‌كات و بۆچونه‌كانی خۆی ده‌رباره‌ی هه‌نگاوه كرداریه‌كانی ئاشكرا ده‌كات، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئۆجه‌لان نامه‌ی بۆ تاڵه‌بانی و بارزانی نوسیوه.
سایتی یەكێتی هەواڵێكی بلاوكردوتەوە كە به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی فورات نیوز، وته‌بێژی وه‌فدی ئیمراڵی سری سوره‌یا ئۆنده‌ر وتویه‌تی: دیدارێكی به‌رفراوانیان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ئه‌نجامداوه، به‌ڕێز ئۆجه‌لان وتویه‌تی له نه‌ورۆزدا نرخاندی به‌رفراوان ده‌كات، و ئێمه نامه‌كانی ئه‌و بۆ ته‌واوی گه‌لانی توركیا و ڕای گشتی جیهان بڵاوده‌كرێته‌وه، له‌نامه‌كانیدا په‌یوه‌ندیدار به هه‌نگاوه كرداریه‌كان و هه‌ڵوێسته ئه‌ساسیه‌كان، له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازانه‌ی ده‌چنه‌وه سه‌ر ئاشتی و چاره‌سه‌ری دیموكراتیك ، خاڵی گرنگ ده‌ستنیشان ده‌كات.
ئۆنده‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌له دیداری ئیمراڵیدا، گفتوگۆیان له‌سه‌ر وه‌فدی چاودێریش كردوه، وتی: له‌باره‌ی وه‌فدی چاودێری و هه‌نگاوه كرداریه‌كان له دانیشتنه‌كانی هه‌فته‌ی داهاتووماندا له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه.
ئۆنده‌ر ئاشكرایكرد، كه‌له ڕۆژانی داهاتوودا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار له‌یلا زانا ، ده‌چینه باشووری كوردستان، له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی و هه‌موولایه‌ن و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم، زنجیره دیدارێك ئه‌نجامده‌ده‌ین، له‌و دیداره‌دا ئه‌و نامانه‌ش ده‌گه‌یه‌نن كه به‌ڕێز ئۆجه‌لان بۆ به‌ڕێزان تاڵه‌بانی و بارزانی نوسیوه.
وتیشی: ڕۆژه‌ڤی دیداره‌كانمان سه‌ره‌تا كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی كورد، له‌ناوبردنی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ، به‌تایبه‌تی كۆبانێ و موسڵ، كه‌ركوك و گه‌لی كورد به‌گشتی هه‌یه، سیاسه‌تی پاراستنی گه‌ل و هه‌نگاوه پێویسته‌كان له‌و باره‌یه‌وه و پێشنیاره‌كانی به‌ڕێز ئۆجه‌لان بۆ ئه‌و پرسانه به هه‌موولایه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نین.
سری سوره‌یا ئۆنده‌ر ڕایگه‌یاند: كه‌له دیداره‌كه‌یاندا له ئیمراڵی گفتوگۆیان له‌سه‌ر په‌یامی ده‌نگ و ڕه‌نگی نه‌ورۆزی ئۆجه‌لان كردوه، له‌و باره‌یه‌شه‌وه به‌ڕێز ئۆجه‌لان وتویه‌تی: ئه‌وه زۆر گرنگ نیه، گرنگ پێشنیار و فكرمانه، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئاشتی به‌رقه‌راربێت، ده‌بێن نه‌هێڵێن هه‌وڵه تێده‌رانه‌كه‌كان سێبه‌ر بخه‌نه سه‌ر هه‌ڵویسته بناغه‌ییه‌كانمان”.
ده‌رباره‌ی گۆڕانكاری له گیراوه‌كانی ئیمراڵیدا ئۆنده‌ر وتی: دوێنێ گیراوه‌كانی ئه‌وێ گواسترانه‌وه، له‌ماوه‌ی یه‌ك یان دوو ڕۆژی تردا گیراوانی نوێ ده‌نێرنه ئیمراڵی، له‌سه‌ر پێشنیاری به‌ڕێز ئۆجه‌لان گروپێك گیراوی سیاسی له پێنج كه‌س پێكدێن ، كه ئه‌ركی سكرتاریه‌ت پێك‌بێنن له نێوان ڕۆژێك یان دووڕۆژی تردا ده‌برێنه ئیمراڵی”.