ئیمارات هاوڵاتیانی شیعە مەزهەب لە خاکەکەی دەردەکات

0

نوچە.نیت.کوردسات

وەزارەتی دەرەوەی لوبنان، ئاشکرایکرد، حکومەتی ئەبوزەبی بڕیاریداوە کە ٧٠ ھاوڵاتی لوبنانی شیعە مەزھەب بەزووترین کات خاکی وڵاتەکەی جێبھێڵن.

لەوبارەیەوە “جوبران باسیلین” وەزیری دەرەوەی لوبنان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ھاوتا ئیماراتییەکەی باسیان لەوەکردووە، حکومەتی ئیمارات ئەو بڕیارە ھەڵبوەشێنێتەوە.

بەسەدان لوبنانی شیعە مەزھەب لە ساڵانی ٢٠٠٩ـەوە دەستیان بەکۆچکردن و نیشتەجێبوون کرد لە ئیمارات و لە ساڵی ٢٠١٣ـەوە لەدوای ئەوەی (حزبوڵڵای لوبنان) چووە پاڵ ھێزەکانی سوپای دەسەڵاتەکەی “بەشار ئەسەد”ی سەرۆکی سوریاو بەشداریکردنیان لە شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە، داواکردن لەو ھاوڵاتییە بەرەگەز لوبنانییانە بۆ بەجێھێشتنی خاکی ئیمارات رووی لەزیادبوون کردووە. لای خۆیەوە “حەسان عەلییان” کە پێشتر بەزۆر خاکی ئیماراتی پێجێھێڵدراوەو لەئێستادا سەرۆکایەتی ئەو لیژنەیە دەکات کە ھاوکاری ئەو لوبنانییانە دەکات کە خاکی ئیماراتیان پێ جێ دەھێڵرێت رایگەیاند: ٧٠ ھاوڵاتی وڵاتەکەی کە سەر بەمەزھەبی شیعەن داوایان لێکراوە بەھۆکاری بارودۆخی ئەمنی خاکی ئیمارات جێبھێڵن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com