ئێواره ده‌ڕۆيته‌وه
وه‌ك جاران
په‌نجه‌ره به‌رووى (با) داده‌خه‌يت و
مۆمێك بۆ تاريكى داده‌گيرسێنى
ئه‌لبومه‌كه ده‌ردێنى و
سه‌يرى وێنه‌كان ده‌كه‌يت
له‌جله‌كان ڕا ده‌مێنى
بيرت نايه‌ته‌وه
كام جل و كام ڕه‌نگ
به لاى منه‌وه جوان بوو
هه‌ست ده‌كه‌ى
جودايى و دووركه‌وتنه‌وه
هه‌موو شتێك ده‌شێوێنێ
ته‌نانه‌ت بيره‌وه‌ريش كاڵ ده‌كاته‌وه.
حه‌ز به‌كێشانى جگه‌ره‌يه‌ك ده‌كه‌ى
كه‌س شك نابه‌يت
قاوه‌يه‌كى تاڵت
له‌گه‌ڵ شيرين بكات
له‌ئاوێنه نزيك ده‌بيته‌وه
وه‌ك جاران كه‌س نه‌ماوه
چاوه‌كانت بگرێته‌وه
به‌بێده‌نگى هه‌موو شتێك فڕێده‌ده‌يت
بيرت دێته‌وه
پێم وتى: هه‌موو شتێك فڕێبده
هه‌موو شتێك بشكێنه
به‌ته‌نها دڵ نه‌بێت
دو كه‌ڵى جگه‌ره‌كه‌ت
تێكه‌ڵ ته‌نيايى ژووره‌كه‌ت ده‌بێت
هه‌روه‌ك جاران
دوا مژى جگه‌ره‌ت بۆ من جێده‌هێڵيت
بيرت دێته‌وه
بۆچى هه‌موو ئێواره‌يه‌ك
په‌نجه‌ره‌كه‌م به‌كراوه‌يى جێده‌هێشت
له‌په‌نجه‌ره‌كه نزيك ده‌بيته‌وه
نيگاكانت ون ده‌بن
له‌نێو تاريكى ئاسمان
به‌ڵام كه‌س نييه
ئه‌ستێره‌كانت بۆ بژمێرێ
په‌نجه‌كانت له‌نێو تاڵى قژت ون ده‌كه‌ى
به‌ڵام هه‌ناسه‌يه‌ك نييه
به‌ر په‌نجه‌كانت بكه‌وێ
سه‌رينێك جێماوه
فنجانێكى قاوه
شوشه عه‌ترێك
دڵێكى شكاو
زمانێكى بێ وشه
هێشتا خه‌وت نايه
حه‌ز ده‌كه‌ى به‌يانى بێ
وه‌كو جاران
زه‌نگ لێبده‌ى
پێم بڵێى:
بيرم كردوى
به‌ڵام ئه‌فسوس
بۆ به‌يانى هه‌موو شتێكت بيرده‌چێته‌وه!.
عيسا خدر: ئێواره ده‌ڕۆيته‌وه
0
Share.