نوچەنێت-ئەلجەزیرە
لە پارێزگاكانی ئەنبار و سەلاحەدین و كەركووك شەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزە شیعەكان (سوپای عێراق و حەشدی شەعبی) لەلایەك و داعش لەلایەكی دی بەردەوامە و زیانی گیانیی و ماڵیی گەورە هەن و بەگشتی ئەمڕۆ باڵانسی هێز لە بەرژەوەندی شیعە نەبووە.
1-رومادی: داعش بە دو ئوتومبیلی بۆمبڕێژكراو هێرشی كردۆتە سەر هێزەكانی سوات سەر بە حكومەتی عێراق و لە ئەنجامدا دەیان كەس كوژراون و برینداربوون كۆمەڵگە سەربازییەكەش بەتەواوی خاپوور بووە كە لە 9 باڵەخانە پێكهاتووە
2-تكریت: بەهۆی زۆریی بۆمبە چێنراوەكان و بڵاوبوونەوەی قەنناسەكانی داعش بەناو شارەكەدا، هێزە عێراقییەكان پێشڕەوییەكانیان بە ئاراستەی ناوشاری تكریت راگرت و بە وتەی خۆیان چاوەڕێی هێزێكی راهێنراوی 1000-2000 كەسین كە شارەزایی زۆریان لە شەڕی ناوشاردا هەیە.
3-بێجی: چەكدارانی داعش لە باشووری بێجی هێرشیان كردۆتە سەر هێزە عێراقیەكان لە باشووری بێجی و ناوچەی ئەلمالیحەیان داگیركردووە.
4-سامەڕڕا: داعش پەلاماری هێزێكی حكومەتی عێراقی داوە و 20 كەسی لێ كوشتوون و 11 دیكەی لێ بەدیل گرتوون.
5-سەرسار: داعش پەلاماری هێزێكی عێراقی داوە لە نزیك رووباری سەرسار و 40 كەسی لێ كوشتوون و 30 دیكەی لێ برینداركردوون.
6-هێزەكان حەشدی شەعبی داوایان لە پێشمەرگە كردووە دەستێوەردان نەكەن و رێگە بدەن حەشدی شەعبی كە لە شیعە توركمانەكان پێكهاتوون گوندی بەشیری شیعەنشین كۆنترۆڵ بكاتەوە، بەڵام لە هێرشەكەدا سەركەوتوو نەبوون و سەرەڕای ئەوەی ژمارەیان 4000 كەسە، داوای هێزی زیاتریان لە بەغدا كردووە.