نوچەنێت-لۆفیگارۆ
لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی لۆفیگارۆی فەرەنسی، دەیڤد پەترایۆس فەرماندە گشتیی هێزە سەربازییە فرەڕەگەزەكان لە عێراق وتی مەترسیی ئێ{ان بۆسەر عێراق لە مەترسی داعش زیاترە.
جەنەراڵە ئەمریكییەكە ترسی خۆی نەشاردەوە لەوەی میلیشیا شیعەكان پەنا ببەن بۆ كۆچپێكردنی زۆرەملێی سوننەكان بۆ درووستكردنی گۆڕانی دیموگرافی لە هەندێك ناوچە، بەتایبەت پارێزگای دیالە و هەندێك ناوچەی بەغدا.
پەترایۆس وتوشیەتی ئەو میلیشیایانەی ساڵی 2008 ئەمریكا لە شاری سەدر و پارێزگای بەسرە لەناوی بردن ئێستا دوبارە هاتوونەتەوە مەیدان ئەویش بە پاڵپشتی و پڕچەككردنیان لەلایەن ئێرانەوە.
پەترایۆس مالیكیشی تۆمەتباركردووە بەوەی هەوڵەكانی پێشووی ئەمریكای بەهەدەرداوە كە دەستی كردبوو بە گێڕانەوەی سوننەكان بۆ ناو پایەكانی عێراقی نوێ و وەرگرتنی هاریكاری لە سوننەكانی پارێزگای ئەنبار بۆ جەنگان لەدژی قاعیدە.
دەیڤد پەترایۆس وتویەتی گەرانتی لەناوبردنی داعش بە بەدەستهێنانەوەی متمانەی سوننەكان دەبێت، وتوشیەتی سوننەكان بژاردەكانی بەردەم سوننەكان سنووردارن بەتایبەت كە ئەوان نەوتیان نییە و چاویان لە دەستی بەغدایە داهاتی نەوتیان پێبدات.