نوچه نێت
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایده‌گه‌ینێ كه رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو 60 پارچه شوێنه‌وارى دزراو به عێراق ده‌داته‌وه.
له‌هه‌واڵێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه. رۆژى دووشه‌ممه باڵوێزى عێراق له‌ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى رۆشنبیرى و فێركردن له‌ئه‌مریكا به‌یه‌كتر ده‌گه‌ن. بۆ مه‌به‌ستى پێدانه‌وه‌ى 60 پارچه شوێنه‌وار كه‌هى عێراق, هه‌واڵه‌كه ئه‌وه‌ى روونكردۆته‌وه كه ئه‌و شوێنه‌وارانه دزراون و له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌ستى به‌سه‌ر داگیراوه. ئه‌و هه‌وڵه‌ى ئه‌مریكا دواى ئه‌و بانگه‌وازه دێت كه له‌لایه‌ن وه‌زیرى گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وارى عێراق بۆ هه‌موو وڵاتانى جیهانى كردبوو و دواى لێ‌كردبوون. هاوكاریان بكه‌ن له‌گێڕانه‌وه‌ى شوێنه‌وارى عێراق.
ئه‌مریكا 60 پارچه شوێنه‌وارى دزراو بۆ عێراق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
0
Share.