نوچه نێت
به‌ها ئه‌عره‌جى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى ئه‌مرۆ ده‌ڵێ” ئه‌گه‌ر پرۆژه‌ى لێبورده‌یى و ئاشته‌وایى نه‌بێت ئه‌وا داعشێكى نوێ ده‌رده‌كه‌وێت”.
له‌كاتى پێشكه‌شكردنى وته‌یه‌ك دا به‌ها ئه‌عره‌جى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى كرد كه عێراقییه‌كان ئه‌مڕۆ له‌برى هه‌موو دونیا شه‌ڕى داعش ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كار بۆ پڕۆژه‌یه‌كى لێبورده‌یى و پێكه‌وژیانى ئاشتیانه نه‌كرێت. ئه‌وا بێگومان داعشێكى نوێ ده‌رده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌و وته‌یه‌ى ئه‌عڕه‌جى له‌كاتى یادكردنه‌وه‌ى راپه‌ڕینى شه‌عبانیه بوو كه 24 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شیعه‌كان له‌باشوورى عێراق له‌دژى رژێمى به‌عس ئه‌نجامیان دا.
جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق: ئه‌گه‌ر وا بڕوات داعشێكى نوێ په‌یدا ده‌رده‌كه‌وێت
0
Share.