خامنەیی: خەڵکی ستانی کوردستان یەکجار وەفاداری نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێرانن
نوجەنێت. ئاژانسەکان
رابەری شۆرشی ئیسلامی ئێران، لەکۆبونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی کوردسانی رۆژهەڵاتی کوردستان، رایگەیاند دوارۆژی ئێران رونکترەو بەکردەوە لەپێشکەوتندایە، وتیشی خەڵکی کوردستان یەکجار وەفاداری کۆماری ئیسلامی ئێرانن.
بەپێی ئاژانسی هەوالەکانی ئێران ڕێبه‌ری ئینقلابی ئیسلامیی خامه‌نه‌یی، ئه‌مڕۆ له دیداری ژمارەیەک له هه‌ڵبژێردراوانی ستانی کوردستان، و کەسایەتیەکانی ستانی کوردستان وتویەتی “بارودۆخی ئێستای ئێران، مزگێنی ده‌ری دواڕۆژێکی باشتر و ڕووناکتره و ئێستا ناوی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئامانجه‌کانی، به‌گفتێکی شیرین و مه‌زن له‌نێو نه‌ته‌وه‌کانی جیهان دا باس ده‌کرێ و کۆماری ئیسلامیی ئێران، لای گه‌لانی جیهان، خاوه‌ن ئابڕوویه‌کی باڵایه” .
رابەری ئینقلانی ئیسلامی ئێران هەر لەو دانیشتنەدا دەڵێت”مافیا‌و ئیمپراتۆرییه‌تی ته‌بلیغاتی و پڕوپاگه‌نده‌یی دوژمن هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رکه‌وتنی ئینقلابی ئیسلامییه‌وه، تا توانی له‌دژ نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ده‌ستی دایه پڕوپاگه‌نده به‌ڵام ئه‌م نیزامه نه‌ک هه‌ر به ئیدیعا به‌ڵکوو به‌کرده‌وه ، به هه‌نگاونان له ڕێبازی گه‌شه‌و پێشکه‌وتن دا، ئه‌م پیلانانه‌ی پووچه‌ڵ کرده‌وه” .
خامه‌نه‌یی، لە دانیشتنەکەدا خه‌ڵکی ستانی کوردستانی بە”یه‌کجار به‌وه‌فاداری نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران” ناو برد .
