نوچەنێت.هه‌ولێر:
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ،”ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی كاره‌كه‌ی بێت، پێموانییه له ڕووی سه‌ربازییه‌وه تێکشكاندنی داعش هێنده سه‌خت بێت.
مه‌سروور بارزانی،راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له دیدارێكی له‌گه‌ڵ ده‌زگای VICE Newsی ئه‌مه‌ریكاییدا كە سایتی حیزبەكەی بەشێكی بڵاوكردوتەوە رایگەیاندوە:”ئێمه ئاماده‌ین شه‌ڕی داعش بكه‌ین له هه‌ر كوێیه‌ك بێت.به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمانی منه، ئه‌وه‌یه ئه‌و هه‌موو ئه‌ندامه‌ی هاوپه‌یمانان له مه‌سه‌له‌ی پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه‌دا به زه‌حمه‌ت رێ ده‌كه‌ن،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌شزانن داعش نه‌ك بۆ كوردستان، به‌ڵكو بۆ ناوچه‌كه و ته‌واوی جیهان چه‌نده خه‌ته‌ره.”
له‌باره‌ی رۆڵی پێشمه‌رگه له رووداوه پێشبینیكراوه‌كان و هێرشی مووسڵدا، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان وتی”پێشمه‌رگه به پاككردنه‌وه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له باكووری رۆژئاوا و رۆژ‌هه‌ڵاتی مووسڵدا كاری خۆی جێبه‌جێ كردووه. بێگومان رزگاركردنی ئه‌و ناوچانه وای له داعش كردووه بۆ به‌رگریكردن له شاره‌كه له پێگه‌یه‌كی سه‌ختدا بێت”.
بارزانی له باره‌ی ژماره‌ی داعش له‌ناو مووسڵ،گوتی: “ژماره‌یه‌كی زۆرن، به‌ڵام هه‌ر به ته‌نیا له‌و خه‌ڵكانه پێك نه‌هاتوون، كه له ده‌ره‌وه‌ڕا هاتوون، به‌ڵكو خه‌ڵكی دیكه‌شی تیدایه، كه هه‌واداری داعشن و په‌یوه‌ندییان پێوه‌ی كردووه. هەڵبەت داعش له‌و ده‌رفه‌ته‌ی له‌و ماوه‌یه بۆی ره‌خسا توانیویه‌تی هه‌ندی خه‌ڵكی دیكه‌ی ناوخۆ به سه‌رباز بگرێ، به‌مه‌ش ژماره‌كه‌ی زیادی كردووه.”
پێوەست بە ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا بۆ تێكشكاندنی داعش، ناوبراو رایەگەیاند”راشكاو بم، من پێموایه نه‌ك ته‌نیا ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكو ته‌واوی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، به راستی سه‌خته بیر بكه‌یته‌وه، كه ئه‌و هه‌موو ده‌وڵه‌تانه تا ئێستا له ڕووی سه‌ربازییه‌وه نه‌توانن داعش تێك‌بشكێنن. ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی كاره‌كه‌ی بێت، پێموانییه له ڕووی سه‌ربازییه‌وه تێشكاندنی داعش هێنده سه‌خت بێت.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئاینده‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی پێشمه‌رگه له ئه‌نجامی شه‌ڕی داعش رزگاری كردوون،مه‌سروور بارزانی گوتی “ئه‌گه‌ر كورد ئه‌و ناوچانه‌ی رزگار نه‌كردبوایه، ئێستا ئه‌و ناوچانه له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی داعشدا ده‌بوون. من سه‌یرم لێدێت خه‌ڵكانێك مشتومڕی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئایا ئه‌م ناوچانه له كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه‌دا بێت باشتره یا داعش. ئه‌گه‌ر خه‌ڵكانێك هه‌بن وا بیر بكه‌نه‌وه داعش كۆنترۆڵی ئه‌م ناوچانه بكات باشتره.
له‌باره‌ی چوونی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌كان بارزانی وتی: “پێشمه‌رگه نه‌چووەته هیچ شوێنێك، ئه‌گه‌ر ئێمه باوه‌ڕمان نه‌بێت كه ئه‌و ناوچه‌یه به‌شێكه له هه‌رێمی كوردستان. بۆیه من باسی سنوورداریی سیاسی و جیۆگرافی ده‌كه‌م، به ته‌واوی ده‌شزانم مه‌به‌ستم له‌م ده‌ربڕینه چییه. ئێمه نیازمان نییه بچینه هیچ ناوچه‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕمان نه‌بێت، كه به‌شێك نییه له كوردستان.”