نوچەنێت.ههولێر:
سەرۆكی هەرێم و بەرپرسی پێشووی دەزگەی ناوەندیی هەواڵگریی ئەمەریكا كۆبونەوەو بەرپرسە ئەمریكیەكە سەرسووڕمانی خۆی بە پێشكەوتن و ئاوەدانی كوردستان نیشان دا و ستایشی قارەمانێتی و ئازایەتی پێشمەرگەشی كرد.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ههرێم بڵاوی کردەوە”رۆژی هەینی 13ـی 3ـی 2015 مەسعود بارزانی پێشوازی لە دەیڤید پێترایۆس بەرپرسی پێشووی دەزگەی ناوەندیی هەواڵگریی ئەمەریكا و فەرماندەی پێشووی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی سوپای ئەمەریكا كرد“.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەكە و هەڕەشەكانی تیرۆریستان بۆ سەر ئاساییشی جیهانی و ناوچەكە خرایە بەر باس و گفتوگۆ“.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەوەی خستۆتەڕوو کە”هەر لەم دیدارەدا بەرپرسی پێشووی دەزگەی ناوەندیی هەواڵگریی ئەمەریكا سەرسووڕمانی خۆی بە پێشكەوتن و ئاوەدانیی كوردستان نیشان دا و پیرۆزبایی لە بارزانییش كرد بۆ ئەو سەركەوتنانەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا بەدەستیانهێناوە و ستاییشی قارەمانێتی و ئازایەتیی پێشمەرگەی كرد“.
ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”سەرەخۆشیی لە بارزانی و گەلی كوردستان و كەسوكاری ئەو پێشمەرگە قارەمانانە كرد كە لەشەڕی تیرۆریستاندا گیانی خۆیان بەخت كردووە و شەهید بوونە“.